وەزارەتی پەروەردە چەند بڕیارێکی نوێ دەردەکات

0
290

SNN

لە بڕیاریکی نوێی وەزارەتی پەروەردەدا کە واژووی (ئالان حەمە سەعید) وەزیری پەروەردەی هەرێمی پێوەیە تێیدا بڕیار درا لەبارەی مامۆستایانی باخچە و قوتابخانە و پەیمانگە ناحكومییەكان دەبێت 80%ی میلاكی مامۆستایان لە دەرچووە دانەمەزراوەكان بێت.

لە نووسراوەكەی وەزارەتی پەروەردە ھاتووە: “باخچە و قوتابخانە و پەیمانگە ناحكومییەكان دەبێت 80%ی میلاكی مامۆستایانیان لە دەرچووە دانەمەزراوەكان بێت و مافیان ھەیە 20%ی سوود لە مامۆستایانی حكومی وەربگرن، ئەو رێژەیەش ئەو خاڵانە دەگرێتەوە:

-خواستن
-مۆڵەتی بێ مووچە
-تەواوكردنی بە شەوانەی مامۆستا لە قوتابخانە و پەیمانگەی ناحكومی

لە خاڵێكی دیكەی نووسراوەكەدا وەزارەتی پەروەردە راشیگەیاندووە: لە حاڵەتی سەرپێچیكردن لە لایەن قوبابخانە و باخچە و پەیمانگەی ناحكومی و مامۆستایانی حكومی، رێكاری پێویست بۆ سزادانی كارگێڕی و دارایی دەگیرێتەبەر.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this