فەرمانبەرێکی پەرلەمانی کوردستان هاوسه‌ره‌كه‌ى بەچەقۆ كوشت

0
1764
كوشتن | فۆتۆ: Fer Gregory

SNN ـ بڕیار محەمەد

سێ رۆژ پێش ئێستا ژنێک لەلایەن هاوسەرەکەیەوە بەچەقۆ دەکوژرێت و تۆمه‌تبارى رووداوه‌كه‌ش خۆی رادەستی پۆلیس دەکات.

یه‌كێك له‌ ئه‌ندامانى خێزانى تۆمه‌تباره‌كه‌ كه‌ نه‌یویست ناوى بڵاوبكرێته‌وه‌ به‌ SNNى راگەیاند: “(ع،م) خزمى منه‌ و پیشەی فەرمانبەری پەرلەمانی کوردستانە، سێ رۆژ پێش ئێستا لەگەڵ هاوسەرەکەی بووه‌ته‌ دەمەقاڵیان، زیاتر لە پێنج چەقۆی لێداوه‌، تاوەکو كوشتوویه‌تى”.

وتیشی: “دوای کوشتنی هاوسەرەکەی تۆمه‌تباره‌كه‌ پەیوەندی بە پۆلیسەوە كردووه‌ و وتویه‌تى: ژنەکەم خۆی کوشتووە، بەڵام لەگەڵ گەیشتنی پۆلیس بۆ شوێنی رووداوەکە ئاشکرادەبێت کە پیاوەکە کوشتویەتی”.

بۆ زانیاری زیاتر SNN پەیوەندی بە هۆگر عەزیز، وتەبێژی پۆلیسی هەولێرەوە كرد، بەڵام پەیوەندیيەکە بەردەست نەبوو .

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this