كۆرۆنا رێژه‌ى 8٪ سامانى وڵاتانى عه‌ره‌بى له‌ناوبردووه‌

0
400
كۆمه‌ڵێك گه‌شتیارى عه‌ره‌ب | فؤتؤ: AFP/Getty Images

سه‌رۆكى یه‌كێتى پیاوانى خاوه‌نكارى عه‌ره‌ب رایده‌گه‌یه‌نێت: كۆرۆنا رێژه‌ى 8٪ سامانى وڵاتانى عه‌ره‌بى له‌ناوبردووه‌، ده‌شڵێت: “رێژه‌ى قه‌رزه‌كانى وڵاتانى عه‌ره‌بى له‌ هه‌ڵكشاندایه‌”.

حه‌مدى ته‌باع، سه‌رۆكى یه‌كێتى پیاوانى خاوه‌نكارى عه‌ره‌ب زیان و كاریگه‌رییه‌كانى ڤایرۆسى كۆرۆنا و دابه‌زینى نرخى نه‌وتى له‌سه‌ر وڵاتانى عه‌ره‌بى خسته‌ڕوو و رایگه‌یاند: “به‌هۆى وه‌ستانى بازرگانیه‌وه‌ رێژه‌ى 8٪ سه‌روه‌ت و سامانى وڵاتانى عه‌ره‌بى له‌ناوچووه‌ و به‌ڕێژه‌ى نزیكه‌ى 323 ملیار دۆلار زیانى به‌ بازرگانیه‌كان گه‌یاندووه‌”.

ته‌باع ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ڕوو: “پێشبینى ده‌كه‌ین به‌هۆى ئه‌و دۆخه‌ى ئێستا هه‌یه‌، قه‌رزه‌كانى وڵاتانى عه‌ره‌بى به‌شێوه‌یه‌كى به‌رچاو هه‌ڵبكشێن”.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this