رێکخراوی تەندروستی جیهانی “تەشەنەکردنی کۆرۆنا لەئەوروپا مایەی نیگەرانی ئێمەیە”

0
168

SNN

میدیاکانی ئەوروپا بڵاویانکردەوە: نوسینگەی ئەوروپای رێکخراوی تەندروستی جیهانی لەبارەی تەشەنەکردنی کۆرۆنا لەچەند وڵاتێکی یەکێتییەکە راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتوە، دۆخی کۆرۆنا لەوڵاتانی یەکێتی ئەوروپا بەوجۆرەی کەئێستا لەتەشەنەکردنی بەردەوامدایە مایەی نیگەرانی قوڵی ئێمەیە و پێویستە رێکاری توندتر بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی پەتاکە بگیرێتەبەر.

هەریەکە لەوڵاتانی ئەڵمانیا، بریتانیا، هۆڵەندا وئیسپانیا بەم دواییانە رێکاری نوێی توندیان گرتۆتەبەر و لەبەشێک لەناوچەکانیشیان قەدەغەی هاتووچۆ ڕاگەیەنراوە، تەندروستی جیهانی ئاشکراشیکردوە، لەئێستادا کۆرۆنا پێنجەم هۆکاری گیانلەدەستدانی مرۆڤە لەجیهاندا و رۆژانە زیاتر لەهەزاران کەس بەهۆی ئەو پەتایەوە دەمرن.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this