ئیدارەی ڕاپەڕین باشترین جۆری توتن بەرهەمدەهێنێت و خواستێکی زۆریشی لەسەرە

0
167
SNN-محەمەد مستەفا
ئیدارەی راپەڕین بەوە ناسراوە کە ناوچەیەکی کشتوکاڵیە و گونجاوە بۆ بەرهەمهێنانی زۆربەی جۆرەکانی بەرهەمی کشتوکاڵی، بەرهەمی توتنی ناوچەکەش یەکێکە لەو بەرهەمە کشتوکاڵیانەی کە لە جۆرێکی زۆر باشە، لە بازاڕیشدا خواستێکی زۆری لەسەرە، بەڵام جوتیارانی ناوچەکە بەراورد بە 20 ساڵی رابردوو بە ڕێژەیەکی بەرچاو وازیان لە چاندنی توتن هێناوە .
ڕەسوڵ مەحمود دوکاندارێکی شاری ڕانیەیە و ماوەی زیاتر لە 50 ساڵە کاری کڕین و فڕۆشتنی توتن دەکات بە SNN ی راگەیاند: لە دەڤەری راپەڕین باشترین جۆرەکانی توتن دەچێنرێت و بەرهەم دێت کە بریتین لە جۆرەکانی (بێ شەما، ڕەشۆکی، تۆ قوچە ، تۆو زەردە ) و نرخەکانیشان لە نێوان 20 تا 50 هەزار دینار دایە لە رووی تامەوە لە توتنی زۆرینەی وڵاتان خۆشترن .
ئەو دوکاندارە دەشڵێت: “ساڵانی 1990 تا 2000 زۆرینەی خەڵکی سنوورەکە توتنی دەچاند، بەڵام ئێستا بە رێژەیەکی بەرچاو چاندنی توتن کەمی کردووە لە کاتێکدا توتن لە بازاڕ وا نرخی بەرزە و خواستی زۆریشی لەسەرە، بە جۆرێک بەهۆی باشی جۆرەکەیەوە لە ساڵانی رابردوو کڕیاری عەرەب لە پارێزگاکانی باشوور و ناوەڕاستی عێراقەوە دەهاتن لە بیتوێن و پشدەر توتنیان دەکڕی .
سەبارەت بە هۆکاری وازهێنانی جوتیاران لە چاندنی توتن (حوسێن ساڵح) ئەندازیاری کشتوکاڵی و بەڕێوبەری پێشووی کشتوکاڵی ڕانیە بە SNN ی راگەیاند: یەکێک لە هۆکارەکانی وازهێنانی جوتیاران لە بەرهەمهێنانی توتن دەگەڕێتەوە بۆ ژینگەی بەرهەمەکە واتا تا ئێستا هیچ تەکنەلۆژیایەکی کشتوکاڵی لە هەرێم بوونی نییە کە بەرهەمهێنانی ئەو بەرهەمە ئاسان بکات بەڵکو هەموو کارێکی چاندن و بەرهەمهێنان و هەڵگرتنەوەی بەرهەمەکە بە دەستە.
وتیشی: “یەکێکی تر لە هۆکارەکان بریتیە لە هاوکاری نەکردنی حکومەت بۆ جوتیاران بۆ بە بازاڕکردنی توتن، حکومەت دەتوانێ بە دامەزراندنی کارگەیەکی جگەرە و سودێکی گەورە بە جوتیاران بگەیەنێت و ئەو کارگەیە هۆکار دەبێت کە ساڵانە سەدان ملیۆن دۆلار لەو پارەی بۆ کڕینی جگەرە دەنێردرێتە دەرەوەی وڵات لە ناوخۆی وڵات سودی لێ ببینرێت”.

smart

ساڵح حوسێن باسی لەوەشکرد: توتنی دەڤەری راپەڕین توتنێکە لە جۆری زۆر باش سنوورەکە توانایەکی گەورەی هەیە بۆ بەرهەمهێنانی توتن و گەر حکومەت هاوکاری جوتیاران بێت دەتوانرێت بکرێتە بەرهەمێکی پیشەسازی کشتوکاڵی گەورە و تا ئەو رادەی دەتوانرێت هەناردەی وڵاتانی دەرەوەش بکرێت .
بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this