گەشتوگوزاری هەرێم: بەشێکی زۆر لە کۆمپانیا گەشتیارییەکان داخراون

0
361

SNN- بریار محەمەد

بەهۆی راگرتنی گەشتە ئاسمانییەکان، بەشێکی زۆر لە کۆمپانیاکانی گەشتیاری لە هەرێم داخراون و زیانێکی زۆر بەر خاوەن کۆمپانیاکان کەوتووە.

نادر رۆستی وتەبێژی دەستەی گەشتوگوزاری هەریم بە SNNی راگەیاند: لە هەرێمی کوردستان 500 کۆمپانیای گەشتیاری بوونیان هەیە، ئەگەرچی ئامارێکی وردمان لەبەردەستدا نییە، بەڵام ژمارەیەکی زۆریان بەهۆی راگرتنی گەشتەکانەوە زیانێکی زۆریان بەرکەوتووە یان مایەپووچبوون و داخراون.

نەبی مستەفا، بەڕێوبەری كۆمپانیای گەشتیاری ئای سی بی بە  snnی راگەیاند: نەبوونی گەشتە ئاسمانییەكان زیانێكی زۆری پێ گەیاندووین، هەروەها چەندین كارمەندمان بە هۆی بێكارییەوە چوونەتە ماڵەوە و بێكاربوون، ساڵانی ڕابردوو لە ماوەی ئەم سێ مانگەدا بە هەزاران گەشتیار هاتوونەتە هەرێمی كوردستان، ئەگەر هەر گەشتیارێكیش تەنیا 10 دۆلاری خەرج كردبێت، ئەوا نزیكەی نۆ ملیۆن دۆلار زەرەر لە هەرێم گەیشتووە.

وتیشی: ڕاگرتنی گەشتە ئاسمانیەكانی هەرێمی كوردستان لە هەردوو فڕۆكەخانەی هەولێر و سلێمانی بۆ وڵاتانی دەرەوە، وایكردوە بەشێك لە كۆمپانیاكان نیازی داخستنیان هەبێت و بەشێكی دیكەشیان ئومێدی دەستپێكردنەوەی گەشتەكان وایكردوە بیر لە داخستنی نەكەنەوە.

دوای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە عێراق، حكومەتی عێراق لە ١٧ی ئازاری ئەمساڵ بڕیاری ڕاگرتنی سەرجەم گەشتە ئاسمانییەكانی دەركرد و بڕیارەكە فڕۆكەخانەكانی هەرێمی كوردستانیشی گرتەوە.
بەپێی نوێترین ئاماری ساڵی 2020ی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری هەرێمی كوردستان، نزیكەی 500 نوسینگەی گەشتكردن لە هەرێمی كوردستاندا تۆمار كراون كە لە ساڵانی ڕابردوودا بە هەزاران گەشتیار لە ڕێگەیانەوە لە شارەكانی باشوور و خوارووی عێراق و دەرەوەی عێراقەوە هێنراونەتە هەرێمی كوردستان.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this