یاری ده‌ستپێكی خولی نایابی عێراق بۆ یاریگای(شه‌عب)ی نێوده‌وڵه‌تی دەگوازرێتەوە

0
341
دیمەنێک لە خولی عێراقی

SNN Sport

حسێن خراسانی به‌رێوه‌به‌ری  نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی یانه‌ی شورته‌ گواستنه‌وه‌ی یاری تیپه‌كه‌ی له‌ كردنه‌وه‌ی یارییه‌كانی خولی نایابی عێراق له‌ به‌رامبه‌ر یانه‌ی زه‌ورا بۆ یاریگای (شه‌عب)ی نێوده‌وڵه‌تی له‌ بری یاریگای كوت ئاشكراكرد.

خراسانی له‌ لێدوانێكیدا وتی:” وه‌زاره‌تی لاوان و وه‌رزشی عێراق بڕیاریدا به‌ دواخستنی چاندنی چیمه‌نی زه‌ستانه‌ بۆ مانگی تشرینی دووه‌م له‌ بری مانگی تشرینی یه‌كه‌م ، ئه‌مه‌ش له‌ پێناو ره‌خساندنی دەرفه‌ت له‌ به‌رامبه‌ر دیداری كردنه‌وه‌ی خولی نایابی عێراق لە نێوان زه‌ورا و شورته‌ “.

هه‌روه‌ها وتی:”یانه‌ی شورته‌ یارییه‌كانی گه‌ڕی یه‌كه‌م و دووه‌م له‌ یاریگای ( شه‌عب ) ئه‌نجام ده‌دات ،دواتر یاریگای دیاریكراوی  یاریگای كوتی ئۆڵۆمپی ده‌بێت”.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this