وەزارەتی تەندروستی بەدواداچوون بۆ ئەو گرتە ڤیدیۆییە دەكات کە لە هەولێر هێرشکرایە سەر دەرمانخانەیەک

0
831

SNNـ بڕیار محەمەد 

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت “دوابەدوای بڵاوبوونەوەی گرتە ڤیدیۆیەك كە هێرش دەكرێتە سەر كارمەندێكی دەرمانخانە بە هەڵسوكەوتێكی ناشارستانی و دوور لە مرۆڤایەتی، لەسەر ڕاسپاردەی وەزیری تەندروستی و لە رێگەی بەڕێوەبەرایەتی پشكنین و بەدواداچوون و بەشی یاسایی بەدواداچوون بۆ ئەم رووداوە دەكرێت”.

دکتۆر ئاسۆ حەوێزی وتەبێژی تەندروستی هەولێر بە SNNی ڕاگەیاند” دوابەدوای بڵاوبوونەوەی گرتە ڤیدیۆیەك كە هێرش دەكرێتە سەر كارمەندێكی دەرمانخانە بە هەڵسوكەوتێكی ناشارستانی و دوور لە مرۆڤایەتی، لەسەر ڕاسپاردەی وەزیری تەندروستی و لە رێگەی بەڕێوەبەرایەتی پشكنین و بەدواداچوون و بەشی یاسایی بەدواداچوون بۆ ئەم رووداوە دەكرێت و ڕێكاری یاسایی دەگرینەبەر” .

وتیشی: “داوا لە وەزارەتی ناوخۆ دەكەین لەپێناو پاراستنی ماف و گیانی پزیشكان و كارمەندانی تەندروستی و فەرمانبەرانی دامودەزگا تەندروستییەكان لە كەرتی گشتی و کەرتی تایبەت ڕێكاری یاسایی بگیرێتەبەر بۆ دووبارە نەبونەوەی ئەم جۆرە ڕەفتار و ڕووداوانە، داواش لە هاووڵاتییان دەكەین بە گیانێكی مرۆڤدۆستانە مامەڵە لەگەڵ دامودەزگا تەندروستییەكان بكەن”.

رووداوەکە پاش ئەوە بووە کە کەسی بێ چەکی ناو ڤیدیۆکە پارەی بە حەبێک نەداوە کە لە دەرمانخانەکە کڕیوێتی و دەمەقاڵە دروستبووە پاشان کوڕەکەی بانگ کردووە بۆ لێدانی کارمەندی دەرمانخانەکە و کەسە چەکدارەکە کوڕەکەیەتی.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this