تەندروستی هەرێم: چاوەڕێی ئەنجومەنی وەزیرانین پلەبەرزکردنەوە دەستپێبکاتەوە

0
243
بریار محەمەد-SNN 
وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێم ئاسکرای دەکات لە ئێستادا هیچ بریارێک نییە بۆب ەرزکردنەوەی پلە و مووچەی کارمەندان تەندروستی و پلە بەرزکردنەوەش تەنها لەدەسەڵاتی ئەنجومەی وەزیرانی هەرێمە.
دکتۆر ئاسۆ  حەوێز، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە SNNی ڕاگەیاند: دیارە لەچەند ڕۆژی رابردوو حکومەتی عێراق پرسی پلەبەرزکردنەوەی کارمەندانی تەندروستی هێناوەتە ئاراوە، ئەو بڕیارانەی لە عێراقەوە دەردەچن هیچی هەرێمی کوردستان ناگرێتەوە، لەبەر ئەوەی پرسی پلەبەرزکردنەوە تەنیا لەدەسەڵاتی   ئەنجومەنی وەزیرانە.
وتیشی: لە ئێستادا بەهۆی بارودۆخی ئابووری هەرێمی کوردستان پلەبەرزکردنەوە بەهەموو شێوەیەک وەستاوە، دیاریش نییە کەی قۆناغەکانی پلە بەرزکردنەوە دەستپێدەکاتەوە بەچ شێوەیەکیش، بۆ بریارێکی لەم شێوەیە ئێمەش چاوەرێی ئەنجومەنی وەزیران دەکەین هەرکات ئەوان داوایانکرد، ئێمەش دەست بە ئامادەکاری دەکەین بۆ ئەم بابەتە .
بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this