كازمى: خانه‌نشینكراوان و هه‌ژاره‌كان خێزانى منن

0
1035
مسته‌فا كازمى، سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق

به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق رایگه‌یاند: عێراق ئه‌و كه‌سانه‌ له‌بیر ناكات كه‌ رۆژانێك خزمه‌تیان كردووه‌، وتیشى: “مووچه‌ى خانه‌نشینكراوان دابه‌شده‌كه‌ین”.

مسته‌فا كازمى، سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق له‌ هه‌ژمارى تایبه‌تى خۆى له‌ تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى تویته‌ر هه‌ڵوێستى حكومه‌ته‌كه‌ى له‌باره‌ى دابه‌شكردنى مووچه‌ى خانه‌نشینان راگه‌یاند و وتى: “هه‌ژاران و خانه‌نشینكراوان خێزانى منن، له‌ پله‌ى یه‌كه‌مى لیستى گرنگیپێدانه‌كانى مندان، ناهێڵین هیچ عێراقییه‌ك بخه‌وێت پێش ئه‌وه‌ى ده‌وڵه‌ت ئه‌ركه‌كانى به‌رامبه‌رى جێبه‌جێى بكات”.

له‌ به‌شێكى ترى قسه‌كانیدا سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ڕوو: “مووچه‌ى خانه‌نشینان خه‌رج ده‌كه‌ین، عێراق مووچه‌ و مافى ئه‌و كه‌سانه‌ له‌بیرناكات كه‌ ژیانیان به‌خزمه‌تكردنى ئه‌و به‌سه‌ر بردووه‌، حكومه‌تى عێراق له‌ خزمه‌تى ئه‌واندایه‌”.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this