بۆ خولی پله‌ یه‌كی عێراق پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی چوار یاریزانی گواسته‌وه‌ ریزه‌كانی

0
687
وێنە:راگەیاندنی یانەی پێشمەرگە

ئه‌رده‌ڵان محه‌مه‌د – SNNsport

یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی یه‌كێكیتر له‌یانه‌كانی سلێمانی کە به‌شدار له‌ خولی پله‌یه‌كی عێراق دەکات، له‌ به‌هێزكردنی پێكهاته‌كه‌ی به‌رده‌وامه‌ و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش چوار یاریزانی گواسته‌وه‌ ریزبه‌كانی‌.

ده‌سته‌ی كارگێری یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ سه‌ره‌ڕای مانه‌وه‌ی به‌شێكی زۆری یاریزانانی وه‌رزی رابردوو، ئه‌مساڵ ده‌یه‌وێت به‌ پێكهاته‌یه‌كی به‌هێز به‌شداری كێبڕكێكانی خولی پله‌یه‌كی عێراق و خولی نایابی كوردستان بكات، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ و بۆ به‌هێزكردنی پێكهاته‌كه‌یان چوار یاریزانی نوێیان گواسته‌وه‌ ریزه‌كانی.

وسام محه‌مه‌د سه‌رپه‌رشتیاری تۆپی پێی یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی رایگه‌یاند:” بۆ به‌هێزكردنی پێكهاته‌ی تیپه‌كه‌مان بۆندمان له‌گه‌ڵ چوار یاریزاندا ئیمزاكردووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی به‌ پێكهاته‌یه‌كی به‌هێز به‌شداری كێبڕكێكانی خولی پله ‌یه‌كی عێراق و  نایابی كوردستان بكه‌ین، له ‌به‌رئه‌وه‌ ده‌مانه‌وێت ئه‌مساڵ جیاواز له‌ ساڵانی رابردوو یانه‌ی پێشمه‌رگه‌یه‌كی جیاواز و به‌هێز ببینین”.

وتیشی:” بۆندمان له‌گه‌ڵ ئه‌حمه‌د وه‌هاب له‌ دایكبووی (1997) ئیمزا كردووه‌ كه‌ له‌ هێڵی هێرشبردن یاری ده‌كات و پێشتریش له‌ یانه‌ی دووكان بووه‌، هه‌روه‌ها بۆندیشمان له‌گه‌ڵ هێمن رزگار ئیمزا كردووه‌ كه‌ له‌ دایكبووی (1987) له‌ هێڵی هێرشبردن یاری ده‌كات، پێشتریش له‌یانه‌كانی سیروانی شاره‌زوور،هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید، ده‌ربه‌ندیخان، نه‌ورۆز، شێروانه‌ ، كوفه‌ نه‌جه‌ف ، ئیتساڵاتی به‌غدا و  یانەیەکی یۆنانی یاری كردووه‌.

ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو:” سێیه‌م یاریزان كه‌ بۆندمان له‌گه‌ڵ ئیمزا كردووه‌ له‌شكر شه‌ریفه‌ كه‌ له‌ دایكبووی (1991) له‌ هێڵی ناوه‌ند یاری ده‌كات و پێشتریش بۆ یانه‌كانی دووكان ، پیره‌مه‌گروون و كۆیه‌ یاری كردووه‌، جگه‌ له‌وه‌ش چواره‌م یاریزان كه‌ بۆندمان له‌گه‌ڵ ئیمزا كردووه‌ رابه‌ر جه‌لاله‌ له‌ دایكبووی(1993) له‌ هێڵی به‌رگری یاری ده‌كات و پێشتریش بۆ یانه‌كانی نه‌ورۆز ، سیروانی نوێ ، ئاشتی و ده‌ربه‌ندیخان یاری كردووه‌.

یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی ئه‌مساڵ به‌شداری پاڵاوتنه‌كانی خولی یانە پلە یەکەکانی عێراق لە كۆمه‌ڵه‌ی سلێمانی شان به‌شانی هەر‌یه‌ك له‌ یانه‌كانی نه‌ورۆز ، سیروانی نوێ ، سه‌رچنار ،سلێمانی ده‌كات، ئەمەش بۆگه‌یشتنی دوو یانه‌ بۆ قۆناغی داهاتووی پاڵاوتنه‌كه‌.

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this