یۆڤیچ قاچی دەشکێت و 2مانگ دووردەکەوێتەوە

0
269
یۆڤیچ

لۆکا یۆڤیچی سڕبی و هێرشبەری یانەی ریاڵ مەدرید، لە قاچیدا توشی شکان دەبێت و بەوهۆیەوە 2  مانگ دووردەکەوێتەوە.

بە پێی زانیارییەکانی رۆژنامەی مارکا ئەو یاریزانە لە ماڵەوە لە کاتی راهێنان قاچی شکاوە و بەوهۆیەوە یانەی ریاڵ مەدرید لێکۆڵینەوە لە پێکانەکەی دەکات.

بەمەش ئەو یاریزانە 2 مانگ لە یاریگاکان دووردەکەوێتەوە و ئەگەر یارییەکانی ئەم وەرزەی خولی ئیسپانیا لە مانگی حوزەیران دەستپێبکاتەوە، یۆڤیچ ناتوانێت ئامادەی هیچ یارییەک ببێت.

 

پێشتریش یانەی ریاڵ مەدرید پێکانی ئەو یاریزانەی راگەیاندبوو، بەڵام ماوەی دوورکەوتنەوەی دیاری نەکردبوو.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this