راكه‌رێكی كینی بۆ ماوه‌ی 4 ساڵ رادەگیرێت

0
198
ساموێل وانجیرۆ

 

یه‌كه‌ی ده‌ستپاكی سه‌ر به‌ یه‌كێتیی نێوده‌وڵه‌تی گۆڕه‌پان و مه‌یدان رایگەیاند کە ساموێل وانجیرۆ راكه‌ری كینی و پاڵه‌وانی ماراسۆنی له‌‌نده‌ن له‌ 2017ی راگرتووە بۆ ماوه‌ی چوار ساڵ ، ئەمەش به‌ هۆی سه‌رپێچی په‌یوه‌ست به‌ پاسپۆرته‌کەیەوە.

یه‌كه‌ی دەستپاکی ‌ وانجیرۆی له‌ مانگی نیسانی رابردوو راگرتبوو به‌ شێوه‌یه‌كی كاتی ، له‌ لای خۆیه‌وه‌ ئەم راکەرە ئه‌نجامدانی هه‌ر سه‌رپێچییەک ره‌تده‌كاته‌وه‌.

 

هه‌روه‌ها یه‌كه‌كه‌ له‌ به‌یاننامه‌یەكیدا وتی :” راگرتنه‌كه‌ له‌ مانگی كانوونی یه‌كه‌می 2019ه‌وه‌ ده‌ستپێده‌كات ، هه‌روه‌ها سه‌رجه‌م ئه‌نجامه‌كانی وانجیرۆی ته‌مه‌ن (28 ) له‌ 9ئازاری 2019ه‌وه‌ ره‌ه‌تده‌كرێنه‌وه‌و دەسڕێتەوە.

 

 

وانجیرۆ 30 رۆژی له‌ به‌رده‌مدایه‌ بۆ تێهه‌ڵچوونه‌وه‌  به‌ بڕیاری راگرتنه‌كه‌ له‌ به‌رده‌م دادگای ناوبژیوانی وه‌رزشی.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this