پاڵه‌وانێتی تێنسی سه‌رزەوی یانه‌كانی كوردستان ده‌ستپێده‌كات

0
309
دیمەنێک لە یاری تێنس

SNN Sport

بریاره‌  لە پێنجشەممەی داهاتوو له‌ شاری هه‌ولێر پاڵه‌وانێتیی یانه‌كانی كوردستان ده‌ستپێبكات.

ئاسۆ عادل  ئه‌مینداری یه‌كێتی تێنسی سه‌رزه‌وی كوردستان له‌ لێدوانیكیدا وتی:” پاڵه‌وانێتیه‌كه‌  به بەشداری 16 یانه‌ی شاره‌كانی ( كه‌ركوك، هه‌ولێر، سلێمانی دهۆك به‌رێوه‌ده‌چن “.

هه‌روه‌ها وتی:”ركابه‌رییه‌كانی پاڵه‌وانێتیه‌كه‌ له‌ سه‌ر ئاستی تیپ ده‌بێت ، به‌واتای سه‌ره‌تا له‌ سه‌ر ئاستی تاك ده‌بێت دواتر له‌ سه‌ر ئاستی جووت ده‌بێت  بۆ شكاندنی ئه‌نجامی یه‌كسانبوون په‌نا ده‌برێته بەر‌ ئاستی تاك”.

وتیشی:” ئه‌وه‌ی جێی سه‌ر‌نجه‌ ئه‌وە یه‌كه‌مین جاره‌ له‌ پاڵه‌ونێتییه‌كان بایه‌خ به‌ یاری جووت ده‌درێت “.

ئاسۆ عادل له‌ كۆتاییدا وتی:” زۆر سوپاسی  ئه‌ندازیار كه‌مال و به‌رێزێكی تر كه‌ ئاره‌زووی نه‌كرد ناوی بهێنین ، بۆ پاڵپشتییه‌كانیان بۆ ئه‌نجامدانی پاڵه‌وانێتیەكه‌”.

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this