دوای 8 ساڵ لە دەستپێکی پرۆژەکە تا ئێستا جووتسایدی چوارقوڕنە ـ دوکان تەواو نەکراوە

0
424

SNN- محەمەد مستەفا

ساڵی 2012 پڕۆژەی جووتسایدی چوارقوڕنە ـ دوکان وەک پڕۆژەیەکی ستراتیژی و بە سێ قۆناغ کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە، بەڵام دوای 8 ساڵ تا ئێستا بەشێکی زۆری پڕۆژەکە بە تەواو نەکراوی ماوەتەوە و لە ئێستاشدا حکومەتی هەرێم بڕە بودجەیەکی بۆ پڕۆژەکە تەرخانکردووە و کارکردن لە پڕۆژەکە دەستیپێکردۆتەوە .

بەختیار ئەحمەد بەڕێوەبەری رێگاوبانی راپەڕین بە SNN ی راگەیاند “دوای دەستپێکردنی پڕۆژەکە تا ئێستا چەند جارێک کارکردن لە پڕۆژەکە بەهۆی قەیرانی دارایی و پەتای کۆرۆناوە وەستاوە، بەڵام دوای سەردانیکردنی وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی حکومەتی هەرێم  بۆ سەر پڕۆژەکە بڕیار درا کە کارکردن لەو پرۆژەیە دەستپێبکاتەوە و حکومەتی هەرێمیش بڕە بودجەی پێویست بۆ پڕۆژەکە دابیندەکات” .

وتیشی: “قۆناغی یەکەمی پرۆژەکە لە چوارقوڕنە تا گوندی هیزۆپ لە ساڵی 2012 کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە بە درێژایی 18 کیلۆمەتر و بودجەی زیاتر لە 50 ملیار دینار، پێشتر بەشی زۆری کارەکانی تەواو کرابوو، بڕیاریشە بەمنزیکانە کارکردن لەم قۆناغە دەستپێبکاتەوە چاوەڕواندەکرێت دوای دەستپێکردنەوەی کارەکان، ئەم قۆناغە بە تەواوی جێبەجێبکرێت و بە رووی شوفێران بکرێتەوە”.

باسی لەوەشکرد: قۆناغی دووەمی پڕۆژەکە لە گوندی هێزۆپەوە دەستپێدەکات تا ناحیەی خەلەکان لە ئێستاشدا لەسەر راسپاردەی وەزیری ئاوەدانکردنەوە کارکردن لە قۆناغی دووەمیش دەستیپێکردووەتەوە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this