كۆنترۆڵی جۆری دەروازە سنوورییەكان یەكدەخرێن

0
44
SNN- بڕیار محەمەد
لەسەر پرسی یەكخستنی كۆنترۆلی جۆری دەروازە سنوورییەكان و ئەنجامدانی سەرژمێری دانیشتوان، هەردوو وەزیری پلاندانانی هەرێمی كوردستان و حكومەتی عێراق لە شاری هەولێر كۆبوونەوە .
دارا رەشید وەزیری پلاندانانی هەرێمی كوردستان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند “كۆبوونەوەكەیان لەگەل وەزیری پلاندانانی حكومەتی ئیتیحادی لە چوارچێوەی كۆبوونەوەكانی پێشوودایە، لەو كۆبوونەوەیە لەسەر چەند تەوەرێك قسەیان كردووە یەكێك لەوانە یەكخستنی رێنماییەكانی كۆنترۆڵی جۆرییە لە دەروازە سنوورییەكان بەپێی رێكکەوتنی نێوان هەرێمی كوردستان و حكومەتی ناوەندی كە دەبێت رێنماییەكانی سەرجەم دەروازە سنوورییەكان یەكبخرێن” .
ئەوەشی خستەڕوو، خاڵێكی تری كۆبوونەوەكە قەرزی نێودەوڵەتی و پرۆژەكانی وەبەرهێنان بوو، لە ساڵی 2014 ەوە زۆربەی ئەو پرۆژانەی بەهۆی نەبوونی موازەنە وەستاون وەكو حكومەتی هەرێمی كوردستان مافی خۆمانە لەو رێژەیەی حكومەتی ئیتیحادی سودمەند بین.
خاڵێكی تر كە گفتوگۆی لەبارەوە كرا سندوقی پەرەپێدانی كۆمەڵایەتی بووە، ئەو سندوقەی دانراوە و تایبەتە بەو شوێنانەی دوورە دەستن و پێویستیان بە پەرەپێدان و بوژانەوە هەیە، ئەو پرۆسەیەش هەموو عێراق دەگرێتەوە و تایبەتە بەو شوێنانەی زۆرترین رێژەی هەژاری تیادایە، هەرێمی كوردستانیش وەك بەشێك لە عێراق بەشی لەو بودجەیە هەیە .
لای خۆشیەوە د. خالید بەتال وەزیری پلاندانانی عێراق رایگەیاند “سەردانی شاری هەولێرمان كرد لەسەر راسپاردەی سەرۆكوەزیران بۆ بەدواداچوون و چاودێریكردنی هەندێ بابەت و خاڵی پەیوەندیدار كە پێویستە لەگەڵ حكومەتی هەرێم بەدواداچوونی بۆ بكەین .
وتیشی: “لەو كۆبوونەوەیەش لەسەر چەند خاڵێكی گرنگ گفتوگۆمان كرد لەوانە یەكخستنی كۆنترۆڵی جۆری دەروازە سنوورییەكان و سەرژمێری دانیشتووان و چاودێریكردنی پرۆژەكانی وەبەرهێنان كە لەسەر بودجەی گشتی پەرەپێدانی هەرێمەكان جێبەجێدەكرێن.
بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this