لە شاری ئیستانبوڵ 14 ئەندامی داعش دەستگیر کران

0
850

SNN

میدیاکانی تورکیا بڵاویانکردەوە “ئەمڕۆ هەینی له‌ شاری ئیستانبوڵ 14 كه‌س به‌ تۆمه‌تی هه‌بوونی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ رێكخراوی داعش ده‌ستگیركراون“.

ئاژانسی هەواڵی ئانادۆڵ ئاماژەی بەوە کردووە “تیمه‌كانی دژه‌ تیرۆر به‌ تۆمه‌تی هه‌بوونی په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه‌ی پێشتر له‌نێو داعشدا بوون و له‌ ناوچه‌ی پێكدادانه‌كان چالاكییان هەبووە، هه‌روه‌ها ئه‌ندامیان بۆ داعش په‌یدا كردووه‌ و پاره‌یان بۆ كۆكردوونه‌ته‌وه‌ هه‌ڵمه‌تێكیان بۆ سه‌ر 17 ناونیشان له‌ 10 ناوچه‌ی ئیستانبوڵ ئه‌نجامداوە”.

له‌ میانی هه‌ڵمه‌ته‌كه‌دا 14 تۆمه‌تبار ده‌ستگیر كران و دوای گه‌ڕان و پشكنینی ناونیشانه‌كانیشیان، ده‌ست به‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك پاسپۆرتی ساخته‌، ئامێری دیجیتاڵی، ئامێری پاره‌ژمێر و 62 هه‌زار و 100 دۆلاردا گیراوە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this