لە ماوەی مانگی رابردوودا 7500 فڕۆکە بە ئاسمانی عێراقدا فڕیون

0
48
SNN
وەزارەتی گواستنەوە و کۆمپانیای گشتیی خزمەتگوزارییە هەواییەکان لە عێراق ئاماری فڕۆکە هاتوو، دەرچوو تێپەڕەکانی سەر ئاسمانی عێراقی بڵاوکردەوە لە ماوەی مانگی ئەیلولی رابردوودا.
موحسین هاشم بەڕێوەبەری کۆمپانیاکە ئەمڕۆ هەینی رایگەیاندووە “کۆی ئەو فڕۆکانەی بە ئاسمانی عێراقدا فڕیون، 4500 فڕۆکەیە لە مانگی ئەیلولی رابردوودا”.
ئەوەشی ئاشکرا کردووە “ژمارەی فڕۆکەی تێپەڕیو بەسەر ئاسمانی عێراقدا 6 هەزار و 263 فڕۆکە بووە، ژمارەی ئەو فڕۆکانەشی لە عێراقەوە فڕیون و بۆ عێراق هاتوون، 1315 فڕۆکەن لە ماوەی مانگی ئەیلولی رابردوودا”.
بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this