ڤیدیۆ:یەکەم یاری میسی لەگەڵ بەرشەلۆنە پێش 16 ساڵ

0
215
میسی لە یەکەم یاری فەرمی لەگەڵ بەرشەلۆنە

SNN Sport

ئەمڕۆ 16/10/2020  شانزە ساڵ بە سەر یەکەم یاری فەرمی میسی لەگەڵ بەرشەلۆنە تێدەپەڕێت، کە یاریەکە بەرامبەر بە یانەی ئیسپانیۆل بوو لە خولی ئیسپانیا.

میسی لە خولەکی 82 بەشداری کرد، کە لە بەرواری 16ی تشرینی یەکەمی ساڵی 2004 بوو، ریکارد راهێنەری هۆڵەندی ئەوکاتی بەرشەلۆنە  میسی بۆ تیپی یەکەم بانگکردبوو کە تەمەنی 17 ساڵ بوو،ئەم یاریزانەی لە شوێنی دیکۆی پۆرتوگالی بەشداریپێکرد،کە لێرەوە سەردەمی باشترین یاریزانی جیهان لە 6 ساڵدا دەستیپێکرد.

میسی تا ئەمڕۆ 6 تۆپی زێرین و 6 پێڵاوی زێڕینی بردووەتەوە، توانیویەتی چەند نازناوی تر بباتەوەو چەندین ژمارەی پێوانەیی شکاندووەو چەند ژمارەیەکیشی لە بەردەمدایە بۆ ئەوەی لەم وەرزە بیشکێنێت، کە دیارترینیان ژمارەکەی پێلی ئەفسانەی تۆپی پێی بەرازیلییە، بۆ زۆرترین گۆڵ لەگەڵ یەک یانە.

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this