خراپبوونی بۆری نه‌وتى چیاسورخ بووه‌ته هۆى کەمبوونەوەی داهاتی نەوت

کێڵگەی نەوتی چیا سورغ
SNN- سیروان حه‌سه‌ن
له ببیره نه‌وتى چیاسورخ له گه‌رمیان بەهۆی خراپبوونى بۆرى ده‌رهێنانى نه‌وت داهاتى کۆمپانیاکە كه‌میكردووه، كه‌مبوونه‌وه‌ى ئاستى دهرهێنانىیش وایكردووه كۆمپانیاكه به‌شێك له كرێكاره‌كانى ده‌ر بكات.
به‌پێى به‌دواداچوونه‌كانى SNN له بیره نه‌وتى چیاسورخ كه رۆژانه زیاتر له 10 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتى لێ ده‌رده‌هێندرێت، زۆریى نه‌وته‌كه فشاری خستۆتە سه‌ر بۆرییه‌كانى ده‌رهێنانى نه‌وت و بووهتەهۆى ته‌قین و خراپبوونى بۆرییه‌كان به شێوه‌یه‌ك كاریگه‌رى كردووه‌ته سه‌رئاستی بەرهەم.
بەپێى زانیارییه‌كان به‌هۆى خراپبوونى بۆرییه‌كان و سه‌رقاڵبوونى كۆمپانیاى جێبه‌جێكار بە چاككردنه‌وه‌یان، ئاستى ده‌رهێنان و داهاتى نه‌وت كه‌مبووه‌ته‌وه و ئه‌مه‌ش وایكردووه كۆمپانیا ناچار بێت به‌شێك له ستاف و كرێكاره‌كانى ده‌ربكات كه خه‌ڵكى گوندى چیاسورخ و ناوچه‌كه‌ن.
سه‌روه‌ر محه‌مه‌د بەڕێوه‌به‌رى ناحیه‌ى قۆره‌توو له لێدوانێیكدا بۆ SNNبێئاگایى خۆى ده‌ربڕى له باره‌ى خراپبوونى بۆری نه‌وتى چیاسورخ و وتى: “ئه‌وان په‌یوه‌ندییان به‌و كێشه و گرفتانه‌وه یان هه‌ر كارێكى دیكه‌ى ده‌رهێنانى نه‌وت نییه”.
وتیشى: “پێشتر به‌شێك له كرێكاره‌كان و خه‌ڵكى ناوچه‌كه خۆپیشاندانیان كرد و داوایانكرد دابمه‌زرێن له كۆمپانیاى نه‌وتى چیاسورخ، بۆ ئه‌وه‌ش به‌شێك له‌و كه‌سانه هاتوون و داواكارییه‌كانیان لێوه‌رگیراوه لەگه‌ڵ كۆمپانیا قسه ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى بتوانن چاره‌سه‌ر بدۆزنه‌وه به تایبه‌تى بۆ ئه‌و داواكارییانه‌ى مایه‌ى جێبهجێكردنن.
بــیرەنەوتی چــیاسورخی گەرمیان کۆنترین بیرەنەوتە لە کوردستان و عێراق کە لە ساڵی 1902ی زاینی نەوتی تێدا دۆزراوتەوە.
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
زۆرترین بینراو
-
هۆکاری كوشتنی پۆلیسهكهی كه‌ركوك ئاشکرابوو
2020-05-27
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17