تورکیا سیستمی بەرگری ئێس 400ی تاقیکردەوە

0
305

SNN

دوای سێ ساڵ لە واژووکردنی گرێبەستی کڕینی سیستمی بەرگری ئێس 400، لە رووسیا، کە نیگەرانی و کاردانەوەی ئەمریکای بەدوای خۆیدا هێنا، ئەمڕۆ هەینی، تورکیا ئەو سیستمەی تاقیکردەوە.

پرۆسەی تاقیکردنەوەکە شەش کاتژمێری خایاند و تێیدا ئاستی زیرەکی سیستمەکە بەرامبەر فڕۆکەی جەنگی و پوچەڵکردنەوەی موشەک تاقیکرایەوە.

تورکیا سێ ساڵە لەگەڵ روسیا گرێبەستی کڕینی سیستمی بەرگریی ئێس400ی بە بەهای دوو ملیار و  500 ملیۆن دۆلار هەیە و پێشتر تاقیکردنەوە لەسەر راداری موشەکەکان کراوە، بەڵام ئەمڕۆ بۆ یەکەمجار موشەکەکان دەتەقێنرێن و تاقیدەکرێنەوە.

کڕینی سیستمی بەرگریی روسیا لەلایەن تورکیاوە کێشەی خستووەتە پەیوەندییەکانی نێوان ئەنقەرە و واشنتۆن، هەربۆیە بەشێک لە ئەندامانی ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا داوای سزادانی تورکیا دەکەن.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this