بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی سلێمانی لەبارەی دەستپێکردنەوەی گەشتی تورکیا روونکردنەوە دەدات

0
265

SNN-عەلی حەمە سەعید
لەگەڵ ئەوەی توركیا ڕەزامەندی دەربڕیوە بە دەستپێكردنەوەی گەشتە ئاسمانییەكانی بۆ عێراق و هەفتەی حەوت گەشت ئەنجام بدرێت، بەڵام بە وتەی بەڕێوەبەری فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی تا ئێستا نازانین گەشتیەكانی توركیا كام فڕۆكەخانەی عێراق و هەرێم دەستپێدەكاتەوە بۆیە لە خشتەی گەشتەكانی فڕۆكەخانەكەماندا ناتوانین گەشتی توركیا دابنێین.  

تاهیر عەبدوڵا، بەڕێوەبەری فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی بە SNNی ڕاگەیاند: لەگەڵ ئەوەی توركیا ڕەزامەندی دەربڕیوە بە دەستپێكردنەوەی گەشتە ئاسمانییەكانی لەگەڵ عێراق و هاوكات دەسەڵاتی فڕۆكەوانی مەدەنی عێراقیش راگەیەنراوێكی سەبارەت بەدەستپێكردنەوەی گەشتی عێراق و توركیا بڵاوكردووەتەوە، بەڵام تا ئێستا هیچ زانیارییەكی فەرمیمان بە دەست نەگەیشتووە لەبارەی وادەی دەستپێكردنەوەی گەشتەكان و ناشزاندرێت گەشتەكان لە كام فڕۆكەخانەی عێراقی یان هەرێمی كوردستان ئەنجام دەدرێن.

ئاماژەی بەوەشكرد: ئەوەی تا ئێستا ڕوونە ئەوەیە كە لە هەفتەیەكدا حەوت گەشت لە فڕۆكەخانەكانی توركیاوە بۆ فڕۆكەخانەكانی عێراق ئەنجام دەدرێن، بڵام تا ئێستا لە خشتەی گەشتەكانی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی هیچ گەشتێكمان نییە كە لە توركیاوە فڕۆكە بێت یاخود بە پێچەوانەوە، بۆیە پێدەچێت ڕۆژی یەكشەممە بۆمان ڕوونببێتەوە كە گەشتەكان لە چ فڕۆكەخانەیەك و لەچ كاتێكدا ئەنجام دەدرێن.

وتەكانی بەڕێوەبەری فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی لە كاتێكدایە كە دوێنێ‌ دەسەڵاتی فڕۆكەوانی مەدەنی عێراق ڕایگەیاند: گەشتەكانی نێوان عێراق و توركیا دەستپێكراوەتەوە و لەهەفتەیەكدا حەوت گەشت بۆ ئەو وڵاتە ئەنجام دەدرێت.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this