“تورکیا بەربەستی سەرەکییە لەبەردەم جێبەجێکردنی ئاگربەست لە قەرەباغ”

0
175

SNN

ئەرمین سەرکیسیان سەرۆکی ئەرمینیا ئەمڕۆ رایگەیاند: تورکیا بەربەستی سەرەکییە لەبەردەم جێبەجێکردنی ئاگربەست لە قەرەباغ.

سەرۆکی ئەرمینیا لە میانی چاوپێکەوتنێکی لەگەل کەناڵی سی بی ئێن-ی ئەمریکی رایگەیاند: ئەگەر تورکیا واز لە دەستوەردانەکانی لە قەرەباغ نەهێنێت، زۆر قورس دەبێت بگەڕێینەوە سەر مێزی گفتوگۆ  لە چوارچێوەی کۆمەڵەی مینسک-ی سەر بە رێکخراوی ئاسایش و هەماهەنگی لە ئەوروپا.

ناوبراو هۆشداریدا لەوەی، ئەگەر تورکیا نەکشێتەوە، ناوچەکە هەمان چارەنووسی سوریای دەبێت.

هاوکات نائومێدی خۆشی نیشاندا لە هەڵوێستی لاوازی هاوپەیمانێتی ناتۆ و یەکێتی ئەوروپا و وڵاتانی رۆژئاوا سەبارەت بە گرژی و ئاڵۆزییەکانی قەرەباغ، کە بەهۆیەوە سەدان کەس لە هێزە ئەمنییەکانی ئەرمینیا و ئازەربایجان و هاووڵاتییانی مەدەنی ناوچەکە کوژراون.

ئەمە لەکاتێکدایە بە گوێرەی روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ، تورکیا هەزاران لە چەکدارە بەکرێگیراوەکانی لە سوریا، گواستووەتەوە بۆ ئازەربایجان و لە بەرژەوەندی ئەو وڵاتەدا شەڕیان پێدەکات.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this