“به‌هۆى ئه‌وه‌ى له‌ شوێنێكى گشتیدا جگه‌ره‌ى كێشاوه‌ كوژرا”

0
983
عه‌دنان كارداش | فۆتۆ: AL-MODON

میدیاكانى سوریا بڵاویانكرده‌وه‌، وێنه‌كێشى دیارى سوریا عه‌دنان كارداش به‌هۆى ئه‌وه‌ى له‌ مانگى ره‌مه‌زان دا له‌ شوێنێكى گشتی جگه‌ره‌ى كێشاوه‌ كوژراوه‌.

ورده‌كارى رووداوه‌كه‌ به‌شێوه‌یه‌كه‌، ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌ له‌ ناوچه‌ى ئه‌لنور له‌ ئیدلب، جگه‌ره‌ى كێشاوه‌ له‌كاتێكدا ده‌وروبه‌ره‌كه‌ى به‌ رۆژوو بوون، بۆیه‌ ده‌مه‌قاڵى نێوان ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌ و چه‌ند كه‌سێك له‌ ده‌وروبه‌ره‌كه‌یدا دروستبووه‌، پاشان كه‌سێك ته‌قه‌ى كردووه‌ و له‌ ئه‌نجامدا ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌ كوژراوه‌.

كارداش یه‌كێكه‌ له‌و وێنه‌كێشه‌ دیارانه‌ى كه‌ به‌ وێنه‌كانى له‌ دژى رژێمى سوریا جه‌نگاوه‌، له‌ ساڵى 1999 ه‌وه‌ وه‌ك مامۆستاى هونه‌ر له‌ خوێندنگاكاندا كارده‌كات، له‌ سه‌ره‌تاى سه‌رهه‌ڵدانى شۆڕش له‌دژى رژێمه‌كه‌ى ئه‌سه‌د له‌ ئیدلب به‌ وێنه‌كانى پاڵپشتى شۆڕشى كردووه‌، پاشان ده‌ستى كردووه‌ به‌ پرۆژه‌ى وێنه‌كێشانى سه‌ر شه‌قام له‌ ئیدلب.

له‌دواى كوژرانى كارداش به‌شێكى زۆر له‌ هاوڕێیانى ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌ و خه‌ڵكى ناوچه‌كه‌ سه‌ركۆنه‌ى رووداوه‌كه‌یان كرد و به‌ رووداوێكى نه‌خوازراو ناویان برد.

بەشی بکە لە
تاگەکانسوریا
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this