لایەنگرانی حەشدی شەعبی هەڕەشەی سوتاندنی بارەگای پارتی لە بەغدا دەکەن

0
395

SNN

لایەنگرانی حەشدی شەعبی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، خۆپیشاندانێکیان لەبەردەم لقی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بەغدا رێکخستووە کە بڕیارە سبەی بەڕێوەبچێت و هەڕەشەی سوتاندنی دەکەن.

شوان محەمەد تەها، بەرپرسی لقی 5ی پارتی دیموكراتی كوردستان لە بەغدا بەمیدیای حزبەكەی ڕاگەیاندووە: “لایەنە پەیوەندیدارەكانمان لە حكومەتی عیراقی ئاگاداركردووەتەوە، ئێستا هێزێكی ئەمنی جگە لە پاسەوانەكانی خۆمان، پارێزگاریی لە بارەگاكەمان دەكەن”.

هۆكاری خۆپیشاندانەكە ناڕەزایەتی دەربڕینە بەرانبەر بە قسەکانی هۆشیار زێباری ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی کە لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ کەناڵی حوڕە وتبووی: “حەشدی شەعبی بۆیە هێرشی مووشەکی کردە سەر هەولێر، چونکە هەرێم پەیوەندییەکی بەهێزی لەگەڵ ئەمریکا هەیە”، هۆشیار زێباری حەشدی شەعبی بە داعش چواندووە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this