لە عێراق پڕۆژەیاسایەک بۆ “سەربازیی بە زۆر” ئامادەکراوە

0
1119

SNN

ئه‌ندامێكى لیژنه‌ى ئاسایش و به‌رگرى له‌ ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، یاساى سه‌ربازیى به‌ زۆر له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى به‌رگرییه‌وه‌ ئاماده‌ كراوه‌، ئێستا له‌ ئه‌نجومه‌نى شوارى ده‌وڵه‌ته‌.

عه‌لى جه‌بار ئه‌ندامى لیژنه‌ى ئاسایش و به‌رگرى به‌ میدیا عێراقییه‌كانى وتووه‌، خواستێكى زۆر هه‌یه‌ بۆ تێپه‌ڕاندنى پڕۆژەیاساكه‌ لە ئەنجومەنی نوێنەران، به‌ڵام حكومه‌ت تا ئێستا به‌هۆى قه‌یرانى داراییه‌وه‌ نه‌یتوانیوه‌ پڕۆژەیاساکە ره‌وانه‌ى بكات.

به‌ بڕواى ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌، خستنه‌ بوارى جێبه‌جێكردنى یاساكه‌ ماوه‌ى دوو ساڵى پێویسته ‌و ئاماده‌كارى پێشوه‌ختەى ده‌وێت.

پرۆژه‌ یاساكه‌ له‌  72مادده‌ پێكدێت، هه‌ر كه‌سێك ده‌رچووى قۆناغى سه‌ره‌تایى و ناوه‌ندى بێت  18 مانگ سه‌ربازییان پێدەکرێت، ده‌رچووى به‌ كالۆریۆس ده‌بێت نۆ مانگ سه‌ربازیى بكات.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this