یانه‌ی گازی باكوور گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ مه‌زن محه‌مه‌د واژوو كرد

0
131
راهێنەر لە کاتی واژووی گرێبەستەکەی

حسین كه‌ركوكی- SNN Sport

یانه‌ی گازی باكووری شاری کەرکوک سه‌ركه‌وتوو بوو له‌ گرێبه‌ستكردن له‌ مه‌زن محه‌مه‌د راهێنه‌ری دیاری كوردستان و عێراق له‌ تۆپی پێی خانمان.

یوسف كه‌ركوكی  لێپرسراوی راگه‌یاندنی یانه‌ی گازی باكوور له‌ لێدوانێكدا بۆ (SNN Sport) وتی:” به‌ مه‌به‌ستی ئاماده‌كردنی تیپێكی به‌هێز ، یانه‌كه‌مان گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی عێراق (مه‌زن محه‌مه‌د ) ئه‌نجامداوە”.

وتیشی:” گریبه‌سته‌كه‌  بە مه‌به‌ستی سه‌رپه‌رشتیكردنی راهێنانی تیپی خانمانی یانه‌كه‌مانە بۆ پاڵەوانێتییە وه‌رزشییه‌كانی داهاتوو له‌ خولی عێراق بۆ یاریگای كراوه‌ و فوتساڵه‌ “.

یوسف كه‌ركوكی هه‌روه‌ها وتی:” له‌ رۆژانی داهاتوو به‌ سه‌رپه‌رشتی  راهێنه‌ر  گریبه‌ستكردن له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك كچه‌ یاریزان ئه‌نجام ده‌ده‌ین بۆ نوێنه‌رایه‌تی كردنی تیپه‌كه‌مان”.

لێپرسراوی ڕاگه‌یاندنی یانه‌ی گازی باكوور  له‌ كۆتاییدا وتی:” هیوادارین تیپی خانمانی یانه‌كه‌مان بگه‌ڕێته‌وه‌ پێگه‌ی پێشه‌نگی  خۆی له‌ سه‌ر عێراق و كوردستان”.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this