سه‌ركرده‌یه‌كى خۆكوژى داعش كوژرا

0
158
لیوا یه‌حیا ڕه‌سوڵ، وته‌بێژى فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه‌ چه‌كداره‌كانى عێراق

SNN
وته‌بێژى فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه‌ چه‌كداره‌كانى عێراق رایگه‌یاند: چه‌كدارێكى خۆكوژى داعش له‌ كه‌ركوك كوژراوه‌، وتیشى: “پشتوێنى بۆمبڕێژكراوى به‌ستووه‌‌”.

لیوا یه‌حیا ڕه‌سوڵ، وته‌بێژى فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه‌ چه‌كداره‌كانى عێراق له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا رایگه‌یاند: “ئێواره‌ى رۆژى هه‌ینى چه‌كدارێكى خۆكوژیان كوشتووه‌”.

له‌باره‌ى ناسنامه‌ى ئه‌و چه‌كداره‌وه‌ لیوا یه‌حیا ڕه‌سوڵ ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ڕوو: “هێزه‌كانى دژه‌ تیرۆر توانیوویانه‌ له‌ ناوچه‌ى وادى شاى له‌ باشوورى كه‌ركوك ئه‌و خۆكوژه‌ بكوژن، له‌كاتێكدا كه‌ پشتوێنێكى بۆمبڕێژكراوى به‌ستووه‌”.

به‌ وته‌ى لیوا یه‌حیا ڕه‌سوڵ، “بكوژه‌كه‌ پێش ئه‌وه‌ى خۆى بته‌قێنێته‌وه‌ كوژراوه‌”.

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this