بارەگای لقی 5ی پارتی لە بەغدا سووتێنرا

0
179

SNN

كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر خۆپیشاندانى لایه‌نگرانى حه‌شدى شه‌عبى له‌ به‌غدا له‌ به‌رده‌م لقى پارتى دیموكراتى كوردستان ده‌ستیپێكرد.

په‌یامنێرى SNN له‌ به‌غدا رایگه‌یاند: “پێشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ خۆپیشاندانى لایه‌نگرانى حه‌شدى شه‌عبى له‌به‌رده‌م لقى پارتى دیموكراتى كوردستان له‌ به‌غدا ده‌ستیپێكرد، خۆپیشانده‌ران هه‌ڵيانكوتایه‌ سه‌ر لقه‌كه‌ و له‌ ئێستادا خۆپیشانده‌ره‌كان چوونه‌ته‌ ناو بیناكه‌یه‌وه‌‌”.

پێشتر شوان محەمەد تەها، بەرپرسی لقی 5ی پارتی دیموكراتی كوردستان لە بەغدا بەمیدیای حزبەكەی ڕاگەیاند: “لایەنە پەیوەندیدارەكانیان لە حكومەتی عیراقی ئاگاداركردووەتەوە، هێزێكی ئەمنی جگە لە پاسەوانەكانی خۆیان، پارێزگاریی لە بارەگاكەیان دەكەن”.

هۆكاری خۆپیشاندانەكە ناڕەزایەتی دەربڕینە بەرانبەر بە قسەکانی هۆشیار زێباری ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی کە لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ کەناڵی حوڕە وتبووی: “حەشدی شەعبی بۆیە هێرشی مووشەکی کردە سەر هەولێر، چونکە هەرێم پەیوەندییەکی بەهێزی لەگەڵ ئەمریکا هەیە”، هۆشیار زێباری حەشدی شەعبی بە داعش چواندووە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this