ئه‌وقافى هه‌رێم: ئاماده‌كاریمان بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى گه‌شتى عومره‌ ئه‌نجامداوه‌

0
115
گه‌شتێكى عومه‌ر له‌ حه‌ره‌مى مه‌ككه‌ | فۆتۆ: SNN

SNN – عەلی حەمە سەعید
بە گوێرەی بڕیارێكی حكومەتی سعوییە لە سەرەتای مانگی داهاتووه‌وه‌ گەشتی عومرە لە وڵاتانی دەرەوە دەستپێدەكاتەوە، وتەبێژی وەزارەتی ئەوقافی هەرێمیش ده‌ڵێت: “ئامادەكاریمان بۆ دەستپێكردنەوەی گەشتەكان ئەنجامداوە، بەڵام پێویستمان بە نووسراوی ڕێگەپێدانی لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی كۆرۆنا لە هەرێم هه‌یه‌”.

نەبەز ئیسماعیل، وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە SNNی راگەیاند: “لەگەڵ ئەوەی ماوەی چەند رۆژێكە رێوڕەسمەكانی ئەنجامدانی عومرە لە ناوخۆی سعوییە دەستیپێكردووەتەوە و حكومەتی سعودیە رۆژی 1ى تشرینى دووه‌مى دیاریكردووە بۆ دەستپێكردنەوەی گەشتی عومرە بۆ هاووڵاتییانی دەرەوە و وڵاتانی جیهان، بەڵام تائێستا هیچ نووسراوێكی فەرمییان لە سعودیەوە بۆ دەستپێكردنەوەی گەشتەكان بەدەستنەگەیشتووە”.

وتیشى: “ئێمە هیچ كێشەكمان نییە بۆ دەستپێكردنەوەی گەشتی عومرە، بۆ ئەو مەبەستەش ئامادەكاری تەكنیكی و كارگێڕی پێویستمان ئەنجامداوە، بەڵام جیاواز لەوەی پێویستیمان بە نووسراوی حكومەتی سعودییە هەیە بۆ دەستپێكردنەوەی گەشتی عومرە بۆ وڵاتی سعودیە لە هەمان كاتیشدا پێویستمان بە نووسراوی رەزامەندی لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا هەیە لە هەرێمی كوردستان”.

وتەكانی وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینی هەرێم لەكاتێكدا، “بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆناوه‌ ئەمساڵ هیچ هاووڵاتییەكی دەرەوەی سعودیە نەیتوانی بەشداری رێوڕەسمی فەریزەی حەج بكات، تەنیا لە ناوخۆی سعودییە ژمارەیەكی دیاریكراو بەشداری مەراسیمی حەجیانكرد، هاوكات گەشتەكانی عومرەش راگیراون و ساڵانەش نزیكەی 27 هەزار هاووڵاتیی هەرێمی كوردستان گەشتی عومرە دەكەن”.

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this