ئیسپانیا به‌ڵێنی پاڵپشتیكردنی تۆپی  پێی خانمان له‌ عێراق ده‌دات

0
191
هەڵبژاردەی کچانی عێراق

حسێن کەرکوکی-SNN Sport

كۆبوونه‌وه‌یه‌كی هه‌ماهه‌نگی  له‌ نێوان لیژنه‌ی خانمان له‌ ده‌سته‌ی ئاساییكردنه‌وه‌ی یه‌كێتیی تۆپی پێی عێراق و نوێنه‌ری یه‌كێتیی خۆرئاوای ئاسیا و رابیته‌ی خولی ئیسپانی بۆ خانمان به‌رێوه‌چوو، ئەمەش بۆ گفتوگۆكردنی رێگاكانی به‌ره‌پێدانی دۆخی تۆپی پێی خانمانی عێراق.

دكتۆره‌ ئه‌زهار محه‌مه‌د له‌ به‌یاننامه‌یەكیدا کە میدیا عێراقییەکان بڵاویانکردووەتەوە وتی:” كۆبوونه‌وه‌كه‌ چه‌ندین خاڵی گرنگی تێدا خرایه‌ روو كه‌ ره‌نگه‌ به‌شداربێت له‌ به‌رەوپێشبردنی تۆپی پێی خانمان له‌ عێراق له‌ رێی دیاریكردنی خاڵه‌ لاوازه‌كان و دانانی پلان و پرۆگرامه‌كان و رێگاكانی بڵاوبوونه‌وه‌ی به‌هێز ده‌كات بۆ دۆزینه‌وه‌ی به‌هرەكان”.

هه‌روه‌ها وتی:” لایه‌نی ئیسپانی به‌ڵێنیدا به‌ كردنه‌وه‌ی كه‌ناڵه‌كانی په‌یوه‌ندی هه‌مه‌ لایه‌نه‌ بۆ پاڵپشتیكردنی پرۆژه‌ی په‌ره‌پێدانی یاریه‌كه‌  له‌ عێراق به‌ راهێنان و شیاوكردنی خانمه‌ راهێنه‌ره‌كان و یاریزانان و سازكردنی وۆرك شۆپ بۆ سه‌رجه‌م بوواره‌ جیاوازه‌كانی  كارگێری و رێكخستن و هونه‌رییه‌كان ، له‌گه‌ڵ گرنگی بایه‌خدان به‌ بڵاوكردنه‌وه‌ی یاریه‌كه‌ له‌سه‌رجه‌م پارێزگاكان و یانه‌كان و فراوانكردنی پێگه‌كه‌ی و به‌شداریكردنی هه‌ڵبژارده‌ نیشتمانییه‌كان له‌ پاڵەو‌انێتییه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌كان”.

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this