حەشدی شەعبی: بەکارهێنانی توندوتیژی رەتدەکەینەوە

0
186

SNN

حەشدی شەعبی بەڕەسمی هەڵوێستی خۆی لەبارەی رووداوەکەی ئەمڕۆی بەغدا دەربڕی و رایدەگەیەنێت “بەکارهێنانی توندوتیژی رەتدەکەینەوە و داواشدەکات شکۆی دەوڵەت بپارێزرێت”.

لە بەیاننامەیەکدا ئەمڕۆ شەممە دەستەی گشتیی حەشدی شەعبی لەبارەی سووتاندنی بارگای لقی 5ی پارتی لە شاری بەغدا رایگەیاندووە “لە هەستی لایەنگرانمان تێدەگەین ئەوانەی مکوڕن لەسەر قوربانیدانی حەشد، بەڵام لە هەمانکاتدا پشتگیریی رای ئازاد و خۆپیشاندانی ئارام دەکەین”.

بەیاننامەکە دەشڵێت: “بەکارهێنانی توندوتیژی بەهەموو شێوەیەک رەتدەکەینەوە، داواشیکردووە پارێزگاریی لە شکۆی دەوڵەت بکرێت و ئاسایشی کۆمەڵایەتی نەخرێتە بەر مەترسی”.

بەیانی ئەمڕۆ خۆپیشاندانى لایه‌نگرانى حه‌شدى شه‌عبى له‌به‌رده‌م لقى پارتى دیموكراتى كوردستان له‌ به‌غدا ده‌ستیپێكرد، خۆپیشانده‌ران هه‌ڵيانكوتایه‌ سه‌ر لقه‌كه‌ و بارەگاکەیان سووتاندن”.

پێشتر شوان محەمەد تەها، بەرپرسی لقی 5ی پارتی دیموكراتی كوردستان لە بەغدا بەمیدیای حزبەكەی ڕاگەیاند: “لایەنە پەیوەندیدارەكانیان لە حكومەتی عیراقی ئاگاداركردووەتەوە، هێزێكی ئەمنی جگە لە پاسەوانەكانی خۆیان، پارێزگاریی لە بارەگاكەیان دەكەن”.

هۆكاری خۆپیشاندانەكە ناڕەزایەتی دەربڕینە بەرانبەر بە قسەکانی هۆشیار زێباری ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی کە لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ کەناڵی حوڕە وتبووی: “حەشدی شەعبی بۆیە هێرشی مووشەکی کردە سەر هەولێر، چونکە هەرێم پەیوەندییەکی بەهێزی لەگەڵ ئەمریکا هەیە”، هۆشیار زێباری حەشدی شەعبی بە داعش چواندووە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this