سزای ئینزیباتی له‌ دژی یاریزانێكی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق ده‌گیرێته‌به‌ر

0
137
ئیبراهیم بایش

SNN Sport

ده‌سته‌ی ئاساییكردنه‌وه‌ی یه‌كێتیی تۆپی پێی عێراق بانگهێشتی ئیبراهیم بایشی یاریزانی یانه‌ی قووه ‌جه‌وییەی‌ كردووە وه‌كوو رێكارێكی ئینزیباتی.

ده‌سته‌كه‌  له‌ به‌یاننامه‌یەكیدا وتی:” ده‌سته‌ی ئاساییكردنه‌وه‌ی  یه‌كێتیی تۆپی پێ عێراق بانگهێشتی ئیبراهیم بایش یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق ده‌كات بۆ ئاماده‌بوون له‌ باره‌گای یه‌كێتیه‌كه‌ سبه‌ی رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ كاتژمێر 1:00ی پاش نیوه‌رۆ”.

جێ باسه‌ بایش بووه‌ مایه‌ی تۆڕه‌بوونی ده‌سته‌ی ئاساییكردنه‌وه‌ی ئێستای یەکێتیی تۆپی پێی عێراق، ئەمەش پاش ده‌ركه‌وتنی  له‌ وێنه‌یەكدا له‌ میانه‌ی واژووكردنی گرێبەست بۆ یه‌كێك له‌ تیپه‌ میللیه‌كان.

یه‌كێتیی  تۆپی پێی عێراق پێشتر رێگری كردبوو یاریزانانی هه‌ڵبژارده‌ی وڵاتەکەی یاری له‌گه‌ڵ تیپه‌ میللیه‌كان بكه‌ن.

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this