ڤیدیۆ:چێڵسی لیڤەرپوڵ راگیران

0
109
چێڵسی

SNN Sport

لە خولی ئینگلتەرا و لە هەفتەی پێنجەم، یانەی چێڵسی و لیڤەرپوڵ تووشی یەکسانبوون هاتن و دوو خاڵی گرنگیان لە دەستدا.

لە یەکەم یاریدا یانەی لیڤەرپوڵ لە دەرەوەی یاریگای خۆی بووە میوانی یانەی ئێڤەرتۆن و لە ئەنجامدا 2-2 یەکسانبوون.

دوو گۆڵی لیڤەرپوڵ  مانێ و محەمەد سەڵاح  لە خولەکەکانی 3 و 72 تۆماریان کرد.

دوو گۆڵی ئێڤەرتۆن مایک کەین لە خولەکی 19 و کالڤێرت لوین لە خولەکی 81 تۆماریان کرد.

لە یارییەکی تردا یانەی چێڵسی دوو خاڵی تری لە دەستداو نەیتوانی لە یانەی ساوسهامپتۆن بباتەوەو 3-3 یەکسانبوو.

گۆڵەکانی چێڵسی: وێرنەر 15،28،هاڤێرتز 59 تۆماریان کرد.

گۆڵەکانی ساوسهامپتۆن:ئینگس 43، ئەدامس 57،ڤێستەرگارد 90 تۆماریان کرد.

ئێڤەرتۆن بە 13 خاڵ لە پلەی یەکەم دێت و لیڤەرپوڵ بە 10 خاڵ دووەمە،چێڵسی بە 8 خاڵ شەشەمەو ساوسهامپتۆن بە 7 خاڵ لە پلەی دەیەم دێت.

 


بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this