مێرکڵ بۆ گەلەکەی ” خۆتان لە گەشت و قەرەباڵخی بپارێزن”

0
80

SNN

ئەنگێلا مێرکڵ، راوێژکاری ئەڵمانیا هانی ئەڵمانییەکان دەدات خۆیان لە تێکەڵاوبوون و گەشتکردن بەدوور بگرن، ئەمەش دوای ئەوەی شەپۆلی دووەمی کۆرۆنا ئەو وڵاتەی خستووەتە دۆخێکی نوێوە و حکومەت نەیتوانیووە کۆنتڕۆڵی زیادبوونی حاڵەتەکان بکات.

لە پەیامێکی ڤیدیۆیدا مێرکڵ ئاماژەی بەوەشکرد: دەبێت هەموو شتێک بۆ وەستاندنی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بکەین. هەموو رۆژێک بۆ ئێمە گرنگە.

ئەگەرچی ئەڵمانیا بە بەروارد بە وڵاتانی دیکەی ئەوروپی دۆخی باشترە، بەڵام لە چەند رۆژی رابردوو، حاڵەتەکان تێیدا زیادی کردووە، مێرکڵ تکا لە ئەڵمانییەکان دەکات، کەمترین خەڵک لە ماڵ و لە دەرەوە ببینن.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this