کۆنتی داوای گواستنەوەی ڤیدال دەکات

0
322
ڤیدال

ئەنتۆنیۆ کۆنتی ئیتاڵی و راهێنەری یانەی ئینتەرمیلان، دەیەوێت ئارتۆرۆ ڤیدالی چیللی  و یاریزانی یانەی بەرشەلۆنە بۆ ریزەکانی بگوازێتەوە.

ئەمڕۆ شەممە رۆژنامەی تۆتۆ سپۆرتی ئیتاڵی بڵاویکردووەتەوە،کۆنتی داوای لە ئیدارەی یانەکەی کردووە کارەکانی گواستنەەی ئارتۆرۆ ڤیدال خێراتر بکەن، ئەو  راهێنەرە بە هەرشێوەیەک بێت دەیەوێت ڤیدال لە یانەکەی یاری بکات.

هەروەها کۆنتی پەیوەندییەکی باشی لەگەڵ ڤیدال هەیە و دەیەوێت لە پرۆژەکەی بۆ بردنەوەی نازناوی کالچیۆ  ئەو یاریزانە لە پلانەکانیدا هەبێت.

بە پێی زانیاری رۆژنامەکانی ئیسپانیا، یانەی بەرشەلۆنە دەیەوێت ڤیدال لە گرێبەستی لاوتارۆ مارتینیز بەکار بهێنێت، یانەی بەرشەلۆنە پارەی کڕینی لاوتارۆی نیە و دەیەوێت بڕێک پارە و دوو یاریزان بخاتە گرێبەستی هێرشبەرە ئەرجەنتینیەکەوە ، بەڵام تا ئێستا یانەی ئینتەرمیلان رەزامەندی بۆ ئەم مامەڵەیە دەرنەبڕیوە.

ڤیدال هەموو یارییەکانی یانەکەی لە پێکهاتەی سەرەکی نیە،بەڵام کیکی سیتین لە ڤاڵڤێردی زیاتر دەرفەت بەم یاریزانە دەدات.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this