ڤیدیۆ:بەرشەلۆنەش دۆڕا

0
126
دیمەنێک لە یاری خیتافی و بەرشەلۆنە

SNN Sport

دوای یانەی ریاڵ مەدرید، یانەی بەرشەلۆنەش ئەمشەو پێش کلاسیکۆ تووشی دۆڕان بوو، 1-0 بە یانەی خیتافی دۆڕا.

هەردوو یانەی خیتافی و بەرشەلۆنە لە ناو یاریگای خیتافی لە هەفتەی شەشەمی لالیگا رووبەڕووی یەکبوونەوە، لە ئەنجامدا یانەی بەرشەلۆنە 1-0 یاریەکەی پێدۆڕاندوو تووشی یەکەم شکست بوو لەم وەرزەی خولی ئیسپانیا.

تاکە گۆڵی خیتافی یاریزان، خایمی ماتا لە خولەکی 56 تۆماری کرد.

بەم شکستە خاڵەکانی یانەی بەرشەلۆنە بە 8 خاڵ مایەوە و لە پلەی نۆیەم دەبینرێت.

یانەی خیتافی بە 10 خاڵ سەرکەوت بۆ پلەی دووەمی خولەکە بە جیاوازی گۆڵ لەگەڵ ریاڵ مەدریدی پێشەنگ.

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this