
چه‌ند چه‌كدارێكى داعش | فۆتۆ: ABCNEWS
SNN – سیروان حه‌سه‌ن
دره‌نگانى شه‌وى رابردوو له ناوچه‌ى شێخ بزێنى كه‌ركوك به‌هۆى ده‌ستڕێژى گوللـه‌ى چه‌كدارانى داعشه‌وه دوو برا و خزمێكیان شه‌هید بوون كه هه‌رسێكیان كوردن.
به وته‌ى فهرماندهیهكى پۆلیسى كه‌ركوك، “سێ گه‌نجه كورده‌كه له نێو ئۆتۆمبێلێكدا بوون له‌سه‌ر رێگاى گوندى “تۆڵك”ى سه‌ر به ناوچه‌ى شێخ بزێن و له لایه‌ن چه‌كدارانى داعشه‌وه دراونه‌ته به‌ر ده‌ستڕێژى گوللـه، هه‌رسێ گه‌نجه‌كه ده‌ستبه‌جێ شه‌هیدبوون كه دووانیان بران و ئه‌وى تر ناسیاویانه و یه‌كێك له شه‌هیده‌كان پێشمه‌رگه‌یه”.
له پۆستێكیشیدا له فه‌یسبوك وه‌ستا ڕه‌سول فه‌رمانده له هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌ى كوردستان له‌وباره‌یه‌وه نووسیویه‌تى، “ئه‌و ناوچه‌یه كه كرده‌وه‌كه‌ى تێدا ئه‌نجامدراوه له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتى هێزه كوردستانیهكاندایه و پێویسته ئه‌و هێزانه زیاتر چاوهكراوه بن بۆ پاراستنى سه‌رو ماڵى هاووڵاتییانى سنووره‌كه”.
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
زۆرترین بینراو
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
تورکیا بۆردومانی بناری قەندیلی کرد
2020-11-13
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17