گرنگترین مانشێتی ئەمڕۆ یەکشەممە 18/10/2020ی رۆژنامە وەرزشییەکانی ئیتاڵیا

0
160
مانشێتی رۆژنامە ئیتاڵییەکان

SNN Sport

 

ئەمڕۆ  یەکشەممە (18/10/2020) گرنگترین مانشێتی رۆژنامەکانی ئیتاڵیا بەمشێوەیە بوو…

لاگازێتا دیلۆ سپۆرت:

  • ئەیسی میلان هەموو شتێکی بۆ دێت.
  • ئیبرا لە میلان هەڵدێت، دێڕبی دەبەنەوەو پێشەنگی وەردەگرن،ئیسکۆدیتۆ:”متمانەمان هەیە بۆ بردنەوەی نازناوەکە”.
  • میلان +3 لە گاسپرینی دووردەکەوێتەوە،+4 لە پێرلۆو +5 لە کۆنتی دوورە.
  • زەلاتان دوو گۆڵ دەکات، گەورەتربوو لە دێربی.
  • دوای 25ساڵ رۆسۆنێری یەکەمجارە 4 یاری سەرەتا دەباتەوە.
  • ئێستا ئینتەر لەگەڵ کۆنتی دڵخۆش نیە.
  • هەڵە لە پێشەوەو بەربەست لە هێڵی بەرگری.
  • لە یانەی پارما 6 حاڵەتی کۆرۆنا تۆمار دەکرێت.
  • یۆڤانتۆس بەرامبەر بە کرۆتۆنی تووشی یەکسانبوونێکی چاوەڕوان نەکراو دەبێت و گۆڵێکی رەتدەکرێتەوە.
  • یانەکە بە بێ رۆناڵدۆ بوو، کە ئێستا لە ژێر چاودێریدایە.
  • کرۆتۆنی گۆڵی سەرەتای کردوو مۆراتا ئەنجامەکەی یەکسانکردەوە، کییزا کارتی سووری وەرگرت.
  • پێرلۆ:”پێویستمان بە کاتە”.

کۆرێری دیلۆ سپۆرت:

  • داکشانی ئینتەرمیلان و یۆڤانتۆس.
  • سەرەتایەکی قورس بۆ هەردوو یانە پێش دەستپێکیان لە خولی یانە پاڵەوانەکان.
  • پیۆلی بە سەر کۆنتی سەردەکەوێت، پێرلۆ لە کۆترۆنی رادەگیرێت.
  • ئەیسی میلان بە تەنیا لە پێشەنگ مایەوە دوای بردنەوەی دێربی لە ئینتەرمیلان 2-1.
  • لە دێربی زەلاتان دوو گۆڵی خێرای کرد لە 3 خولەکدا.
  • لۆکاکۆ گۆڵ دەکات، بەڵام 2-1 بەس نەبوو.
  • بە بێ رۆناڵدۆ بیانکۆنێری 1-1 یەکسان دەبێت بە کرۆتۆنی.
  • ناپۆلی دەدرەوشێتەوەو لۆزانۆ نمایش دەکات،4-1 ئاتڵەنتا تێکدەشکێنێت.

تۆتۆ سپۆرت:

  • میلان هەڵدێت.
  • ئیبرای سەرسوڕهێنەر-5 خاڵ.
  • دوو گۆڵی زەلاتان لە ئینتەر دوای 4 ساڵ خاڵی وەرچەرخانی دێڕبی بوو.
  • رۆسۆنێری بە خاڵی تەواوە دوای 4 هەفتە پێشەنگە، ئەمەش لە ساڵی 1995وە رووینەداوە.
  • مۆراتاو راوەستان، یۆڤانتۆس لە کرۆتۆنی دەڕوخێت.
  • سیمی سەرەتا گۆڵ دەکات و ئیسپانیەکە ئەنجامەکە بە پاسێکی جوانی کیێزا یەکسان دەکاتەوەو دواتر ئەم یاریزانە کارتی سوور وەردەگرێ.
  • نمایشی ناپۆلی، 4-1 لە ئاتلەنتا دەباتەوەو لازیۆ دەدۆڕێت، لۆتێتۆ بیر لە ئەلێگری دەکاتەوە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this