کوڕێکی هۆشیار زێباری راوێژکاری باڵیۆزخانەی بەیروتە و بندیواریشە

0
574

SNN

رۆژنامەنووسێکی دیاری عێراقی ئاشکرایکردووە “هۆشیار زێباری کاتێک وەزیری دەرەوەی عێراق بووە پێشتر، بە دەیان کەسی بە نایاسایی دامەزراندووە”.

ئەمین ناسر کە لە لوبنان دادەنیشێت، نووسیوێتی “هۆشیار زێباری کاتێک پێشتر وەزیری دەرەوە بووە، کوڕێکی وەک راوێژکار دامەزراندووە بە بندیوار لە باڵیۆزخانەی عێراق لە شاری بەیروت-ی پایتەختی لوبنان”.

ئەوەشی نووسیوە “رەعد ئالوسی باڵیۆزی پێشووی عێراق لە بەیروت پێیوتووە “ئەو فەرمانگەیە بەدەست بندیوار و فەرمانبەری وەهمییەوە دەناڵێنێت، باسی ئەوەشیکردووە کە لە ساڵی 2011 تا 2017 بندیوارێکی زۆر خزێنراوەتە ناو باڵیۆزخانەکەوە”.

ئەو رۆژنامەنووسە باسی ئەوەشیکردووە کە کوڕێکی هۆشیار زێباری وەزیری پێشووتری دەرەوەی عێراق کوڕێکی خۆی دامەزراندووە بە بندیوار بە ناونیشنای راوێژکار لە باڵیۆزخانەی عێراق لە بەیروت و دەوامیش ناکات”.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this