بۆچی دوێنێ شەو رێگاكانی نێوان هەولێر – كەرکوك و سلێمانی – كەركوك داخران

هەولێر | فۆتۆ؛ سایتی وەزارەتی شارەوانی
SNNـ بڕیار محەمەد، سیروان حەسەن
كاتژمێر نۆی شەوی رابردوو هەردوو بازگەی پردێ و چیمەن لە سنووری پارێزگای كەركوك لەلایەن بەرپرسی لیوای 61ی سوپا عێراقەوە ئاگادار دەكرێنەوە كە بازگەكە دابخەن و دوای كەمتر لەیەك كاتژمێر كرایەوە، دەوترێت “هۆكاره‌كه ترسى هاتنى گه‌نجى كورد بووه بۆ كه‌ركوك”.
دواى ئه‌وه‌ى له شارى به‌غدا له‌به‌ر وته‌كانى هۆشیار زێبارى په‌لامارى باره‌گاى لقى پێنجى پارتى درا، له شارى كه‌ركووكیش به‌شێك له هه‌وادار و لایه‌نگرانى حه‌شدى شه‌عبى خۆپیشاندانیان ئه‌نجامدا و له لایه‌ن پۆلیسه‌وه زۆربه‌ى شه‌قامه‌كانى كه‌ركووك داخران.
سەرچاوەیەك لە هێزە ئەمنییەكانی كەركوك بەSNNی ڕاگەیاند هه‌ر له‌به‌ر ئه‌و بارودۆخه‌ى هاته ئاراوه، شه‌وى رابردوو هه‌ردوو بازگه‌ى بانى مه‌قان و پردێ به رووى هاتووچۆكارانى هه‌ولێر و سلێمانى بۆ ناو كه‌ركوك داخران، بەوەی لەلایەن بەرپرسانی لیوای 61ی سوپای عێراق فەرمانێك دەرچوو كە هەردوو بازگەكانی كەركوك – سلێمانی و كەركوك – هەولێر دابخرێن”.
بەوتەی سەرچاوەکە، دوای كەمتر لە یەك كاتژمێر دووبارە فەرمانێك هات كەوا بازگەكان بكرێنەوە، لەگەڵ داخستنی بازگەكانیش هێزێکی زۆری ئەمنیی بەناو شاری كەركوکدا بڵاوەیانپێكرا تا درەنگانی شەویش هێزەكان لەنێو كۆڵان و شەقامەكانی شارەکە بینران.
وتیشى: “هۆكارى داخستنه‌كه ترس بووه له هاتنى گه‌نجى كورد له هه‌ولێر و سلێمانییه‌وه بۆ كه‌ركوك و دروستبوونى ئاژاوه و پشێوى، هه‌ر بۆیه پۆلیسى لیواى 61 پێیانباشبووه بازگه‌كان دابخه‌ن”.
له ئێستادا بارودۆخى كه‌ركووك ئارام بووه‌ته‌وه و ئه‌و هێزه زۆره‌ى له نێو شه‌قام و كۆڵان و گه‌ره‌كه‌كان بڵاوه‌یان پێكرابوو، هه‌موویان گه‌رێندراونه‌ته‌وه شوێنى خۆیان.
هاوکات دوێنێشەو هێزێكی زۆری ئەمنی لەنێو شاری هەولێر و لەنێو بازاڕی گەورە و شەقامی ئیسكان بڵاوەیانپێكرابوو، هۆكاری بڵاوەپێكردنی هێزەكانیش بۆ ئەوە دەگەڕایەوە ترس هەبوو شەڕ و پێكدادان لەنێوان گەنجانی عەرەب و كورد دروستببێت بەتایبەتی ئەو گەنجانەی بۆ گەشت و سەیران سەردانی هەرێمی كوردستانیان كردبوو، هەروەها هۆكارێكی دیكەش ئەوەبوو رێگری بكرێت لە سووتاندنی ئاڵای عێراق و حەشدی شەعبی، چونكە لەئەگەری سووتاندنی ئاڵای عێراق و حەشد، دۆخەكە زیاتر ئالۆزتر دەبوو.
هاوكات پەیامنێری SNNلەهەولێر رایگەیاند: بڕیار وابوو كاتژمێر سێی دوا نیوەڕۆی رۆژی شەممە لەبەردەم چایخانەی مەچكۆ ژمارەیەك گەنج ئاڵای حەشدی شەعبی بسووتێنن، بەڵام هێزە ئەمنییەكان رێگرییان لەو چالاكییە كرد، بۆیە ترسەكە زیاتر بووە لەوەی ئەو چالاكییەی شەوی رابردوو رێگری لێكرابوو، ئەنجامبدرێتەوە .
وتیشی: “بەدرێژایی دوێنێ لەنێو شوێنە گشتییەكان و بازاڕدا خەڵكی عەرەب كەمتر دەبینران، چونكە رۆژانی رابردوو زۆرینەی ئەوانەی سەردانی بازاڕ و شوێنە گشتییەكانیان دەكرد خەڵکی ناوەڕاست و باشووری عێراق بوون .
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17