16 یانه‌ی خولی نایابی عێراق مۆڵەتی ئاسیاییان پێنادرێت

0
107
دیمەنێک لە خولی عێراقی

SNN Sport

لیژنه‌ی مۆڵەتەکان له‌ ده‌سته‌ی ئاساییكردنه‌وه‌ی خولی تۆپی پێی عێراق مۆڵەتی ئاسیایی به‌خشییه‌ یانه‌كانی ( قووه‌ جه‌وییه‌ ، زه‌ورا و شوڕته‌ ) ، هه‌روه‌ها مۆڵەتی (16)یانه ‌ره‌تكرایه‌وه‌ و پێداویستییه‌  پێویسته‌كانیان به‌رزنه‌كردووەته‌وەو لە نێویاندا یانەکانی هەولێرو زاخۆ هەیە‌.

ماجد ئه‌لماجد به‌رێوه‌به‌ری مۆڵەتەکان لە تۆپی پێی عێراق  له‌ به‌یاننامه‌یەكیدا وتی:” لیژنه‌كه‌ كاری كردووە بۆ به‌شداریپێكردنی ئه‌و یانانه‌ی كه‌ له‌ خولی نایاب یاری ده‌كه‌ن و ژماره‌یان (19 ) یانه‌یه‌ بۆ به‌ده‌ستهێنانی مۆڵەتی ئاسیایی بۆ به‌شداریكردن ل خولی پاڵه‌وانه‌كانی ئاسیا ،یانه‌كان جیاواز بوون له‌ به‌رزكردنه‌وه‌ی دۆسییه‌كان”.

هه‌روه‌ها ئه‌لماجد وتی:” هه‌ندێک له‌ یانه‌كان به‌شێك له‌ پێداویستییه‌كانیان ته‌واو كردبوو، هه‌ندێک یانه‌ی تر هیچ دۆسێیه‌ك كه‌ شایەنی باسكردن بێت به‌رز نه‌كردووەته‌وه‌ و پاش ته‌واوبوونی واده‌ی دیاری كراو بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی دۆسێكانیان ، ته‌نیا سێ یانه‌ توانیان مۆڵەتی ئاسیایه‌كه‌ به‌ده‌ستبهێنن، ئه‌وانیش یانه‌كانی قووه‌ جه‌وییە ، شورته‌ و زه‌ورایه‌”.

سه‌باره‌ت به‌ یانه‌ی قاسم وتی:” ئه‌و یانه‌یه‌ له‌  سیستەمه‌كەدا نیه‌ و ناتوانرێت زیاد بكرێت ،چونكه‌ پێداویستییه‌ تایبه‌ته‌كانی ته‌واو نه‌كردووه‌ بۆ زیادکردن و دانانی له‌ سیستەمه‌كه‌”.

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this