نوێنەرایەتییەکانی هەرێم لە وڵاتان ئەوەندەی باگرانین بەسەر حكومەتەوە ئەوەندە خزمەتی حكومەتیان نەكردووە

0
58
لۆگۆى حكومه‌تى هه‌رێم

SNN- بریار محەمەد
ئەندامێكی پەرلەمانی كوردستان دەڵێت: “ئەوەندەی نوێنەرایەتییەکانی حكومەتی هەرێمی كوردستان بارگرانین بۆ سەر شانی حكومەتی هەرێم، ئەوەندە خزمەتی حكومەتیان نەكردووە، لەگەڵ ئەوەشدا شێوازی دابەشكردنی پۆستەكانیش بە هاوسەنگی نیین” .
جەمال حەوێز، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە فراكسیۆنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بە SNNی راگەیاند “بە راستی هەبوونی ئەو هەموو نوێنەریاتییەی حكومەت لە وڵاتان تەنها باگرانین بۆ سەر حكومەتی هەرێم، چونكە بەقەد بارگرانییەكەیان خزمەت و سوودیان بۆ حكومەتی هەرێمی كوردستان نەبووە، بۆیە پیۆیستە پێداچوونەوە بەهەموو ئەو نوێنەرایەتییانەدا بكرێت” .
وتیشی: “لەگەڵ ئەوەی سوودیان بۆ حكومەت نەبوو لە ماوەی رابردوو، بەڵكو شێوازی دابەشكردنەكەشی هاوسەنگ نییە، چونكە لە كۆی 14 نوێنەرایەتی زۆرینەیان پشكی پارتین و تەنها چەند نوێنەرایەتییەك نەبێت بەدەست یەكێتییەوەیە” .

حكومەتی هەرێمی كوردستان لە ئێستادا نوێنەرایەتی لە 14 وڵاتی دەرەوەدا هەیە كە بەمشیۆەیەی خوارەوە پۆلێنكراون .

1. نوێنەرایەتی حكومەتی هەرێم لە ئەڵمانیا
2. نوێنەرایەتی حكومەتی هەرێم لە ئەمریكا
3. نوێنەرایەتی حكومەتی هەرێم لە ئوسترالیا
4. نوێنەرایەتی حكومەتی هەرێم لە ئیتاڵیا
5. نوێنەرایەتی حكومەتی هەرێم لە ئیسپانیا
6. نوێنەرایەتی حكومەتی هەرێم لە ئێران
7. نوێنەرایەتی حكومەتی هەرێم لە بەریتانیا
8. نوێنەرایەتی حكومەتی هەرێم لە فەڕەنسا
9. نوێنەرایەتی حكومەتی هەرێم لە سوید
10. نوێنەرایەتی حكومەتی هەرێم لە سویسرا
11. نوێنەرایەتی حكومەتی هەرێم لە ڕوسیا
12. نوێنەرایەتی حكومەتی هەرێم لە نەمسا
13. نوێنەرایەتی حكومەتی هەرێم لە پۆڵەندا
14. نوێنەرایەتی حكومەتی هەرێم لە یەكێتی ئەوروپا

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this