یه‌كێتی مامۆستایان: نامانه‌وێت چیتر خوێندن له‌ هه‌رێم دوابكه‌وێت

0
2249

SNN-هەڵکەوت سەروەت

سه‌رۆكی یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان پشتگیری راگه‌یه‌ندراوی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی ده‌كات کە داوایکردبوو دەوامی خوێندن دەستپێبکاتەوە.

ئه‌حمه‌د سابیر سكرتێری یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان له‌ لێدوانێكیی تایبه‌تدا بۆ SNN ئاشكرای كرد: یه‌كێتیه‌كه‌یان ماوه‌ی سێ رۆژه‌ كۆبوونه‌وه‌ی كردووه‌ له‌سه‌ر پرۆسه‌ی خوێندن و چیتر نایانه‌وێت خوێندن له‌ پارێزگاكانی هه‌رێم دوابكه‌وێت.

وتیشی: پشتگیری ته‌واوی مامۆستایان ده‌كه‌ین و داواكارین سه‌رجه‌م داواكارییه‌كانیان جێبه‌جێ بكرێت و كێشه‌ی مووچه‌ش كه‌ ساده‌ترین مافی خۆیانه‌ به‌ ته‌واوی چاره‌سه‌ربكرێت.

سكرتێره‌كه‌ی یه‌كێتی مامۆستایان دوو داواكاری له‌ حكومه‌تی هه‌رێم هه‌یه‌ و یه‌كه‌میان دابینكردنی مووچه‌ی مامۆستایانه‌ وه‌ك مامۆستایانی عێراق له‌ كاتی خۆیدا و به‌ بێ لێبڕین و دووه‌میشیان له‌ زانكۆ و په‌یمانگاكان خوێندن به‌ ته‌واوی ئۆنلاین نه‌بێت و به‌لایه‌نی كه‌م نیوه‌ی خوێندن به‌ ئۆنلاین بێت.

له‌كۆتایشدا ئه‌حمه‌د سابیر وتی: سیسته‌می خوێندن پێكهاتووه‌ له‌ په‌روه‌رده‌ و فێركردن و ئه‌گه‌ر سیسته‌می ئۆنلاین جێبه‌جێ بكرێت ئه‌وا په‌روه‌رده‌ له‌ ناوه‌نده‌كانی خوێندن بوونی نامێنێت و خوێندن ته‌نها ده‌بێت به‌ فێركردن.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this