ئه‌مینداری پێشووی یه‌كێتیی تۆپی پێی عێراق كۆچی دوایی كرد

0
99
تارق ئەحمەد

SNN Sport

پاش ململانێی له‌گه‌ڵ نه‌خۆشی ، ئه‌مڕۆ ( یه‌كشه‌ممه‌ 18-10-2020 ) تارق ئه‌حمه‌د ناوبژیوانی نێوده‌وڵه‌تی پێشوو، ئەمینداری پێشووی یەکێتیی تۆپی پێی عێراق كۆچی دوایی كرد.

محه‌مه‌د تارق ناوبژیوانی لاو و كوڕی كۆچكردوو  له‌ لێدوانێكیدا کە میدیا عێراقییەکان بڵاویانکردووەتەوە وتی:” باوكم تارق ئه‌حمه‌د ناوبژیوانی  نێوده‌وڵه‌تی پێشوو پاش ململانێی له‌گه‌ڵ نه‌خۆشی ، ئه‌مڕۆ كۆچی دوایی كرد”.

هەورەها وتی:” باوكم به‌ده‌ست نه‌خۆشییەکی كوشنده‌وه‌ ده‌یناڵاند ، له‌ رۆژانی رابردوودا دۆخی ته‌ندروستی زۆر تێكچووبوو، هەرچەندە پشكنینه‌ پزیشكییه‌كانیش  تووشنه‌بوونیان به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا دووپات دەكرده‌وه‌ “.

تارق ئه‌حمه‌د له‌  پۆستی ئه‌مینداری پێشووی  یه‌كێتیی  تۆپی پێی  عێراق بوو.

 

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this