وێنه‌:یانه‌ى بابان یه‌كه‌م سه‌ركه‌وتنى له‌ جامى عێراق به‌ده‌ستهێنا

0
141
دیمەنێک لە یاریەکە

ئه‌رده‌ڵان محه‌مه‌د – SNNsport

یارییه‌كانى جامى یانه‌كانى عێراق ده‌ستى پێكردوو یانه‌ى بابانى شاری سلێمانی یه‌كه‌م سه‌ركه‌وتنى به‌ده‌ستهێنا.

له‌ یاریگاى ئاشتى یانه‌ى بابان میواندارى عروبه‌ی شارى كه‌ركوك كردوو یاریه‌كه‌شی به‌دوو گۆڵ به‌رامبه‌ر به‌گۆڵێك به‌سودى خۆی كۆتاىی پێهێنا.

گێمى یه‌كه‌م هه‌ردوو یانه‌ به‌ به‌هێزی ده‌ستیان به‌ یارى كرد به‌تایبه‌تى یانه‌ى خاوه‌ن یاریگا كه‌ زۆرترین هه‌لى تۆمار كردنى گۆڵی بۆ هه‌ڵكه‌وت و دووجاریش ستوونى گۆڵى میوان رێگر بوو له‌تۆمار كردنى گۆڵ له‌م گێمه‌دا.

سه‌ره‌تاى گێمى دووه‌م یانه‌ى میوان چه‌ند هێرشێكی ئه‌نجامدا و له‌ خوله‌كى 60 عه‌بدوڵڵا مه‌لیك یانه‌ى عروبه‌ى كرده‌ خاوه‌نى گۆڵى یه‌كه‌م .

دواى ئه‌و گۆڵه‌ هێرشه‌كانی بابان زیاتر بوو توانیشیان سوود له‌ دوو هێرش ببینن و له‌خوله‌كه‌كانى 74 و 86دا یاد عوسمان و رامیار كه‌مال یانه‌كه‌یان كرده‌ خاوه‌نى دوو گۆڵ.

یاریه‌كه‌ به‌ره‌و كۆتایى ده‌ڕۆیشت و هه‌ردوو یانه‌ش هه‌وڵى گۆڵى زیاتریان ده‌دا، به‌ڵام هه‌وڵه‌كانیان بێ ئاكام بوو، له‌كۆتاییدا یاریه‌كه‌ به‌ئه‌نجامى (2-1)گۆڵ له‌به‌رژه‌وه‌ندى بابان كۆتایى هاتوو عروبه‌ش ماڵئاوایی له‌ جامەکە كرد.

دواى بردنه‌وه‌كه‌یان فه‌رمان عه‌لی یاریده‌ده‌رى راهێنه‌رى بابان رایگه‌یاند:” سوپاس بۆ خوا له‌ یه‌كه‌م تاقیكردنه‌وه‌ماندا توانیمان سه‌ركه‌وتوو بین، هه‌رچه‌نده‌ یانه‌كه‌مان تازه‌یه‌ و یه‌كه‌م تاقیكردنه‌وه‌ بوو بۆ تیپه‌كه‌مان،  به‌ڵام زۆر له‌ ئاستى یاریزانانمان رازین و هه‌وڵده‌ده‌ین بۆ یارییه‌كانی داهاتووش لێكتێگه‌یشتنى زیاتر له‌ ناو یاریزانان دروست بكه‌ین”.

رامیار كه‌مال خاوه‌نى گۆڵى دووه‌م و بردنه‌وه‌ى یانه‌ى بابان ئه‌وه‌ى خسته‌ڕوو:” سه‌ره‌ڕاى بردنه‌وه‌ گرنگه‌كه‌مان، به‌ڵام زۆر له‌ ئاستى خۆمان رازی نین، چونكه‌ ماوه‌ى ساڵێكه‌ یانه‌كه‌مان دامه‌زراوه‌ و یه‌كه‌م به‌شداری كردنى فه‌رمیمانه‌ له‌ خوله‌كان، به‌ڵام هه‌ست به‌خۆشحاڵییه‌كى زۆریش ده‌كه‌م كه‌ بوومه‌ خاوه‌نى گۆڵى بردنه‌وه‌ى یانه‌كه‌م”.

بڕیاره‌ رۆژى 23ى ئه‌م مانگه‌ یارییه‌كانى قۆناغى دووه‌می جامه‌كه‌ ئه‌نجام بدرێت و هه‌ر یانه‌یه‌كیش به‌یه‌ك دۆڕان ماڵئاوایی ده‌كات.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this