یۆنان سنوورە وشکانییەکانی بەڕووی کۆچبەران دادەخات

0
152

SNN

یۆنان سنوورەکانی لەگەڵ تورکیا بە تەلبەن دەگرێت بۆ ڕێگریکرتن له‌ كۆچی نایاسایی   كۆچبه‌ران و دروستبوونی شەپۆلێکی دیکەی کۆچی وەک مانگی شوباتی رابردوو.

سه‌رۆكوه‌زیرانی یۆنان لەگەڵ دەستپێکردنی پڕۆژەی تەلبەندکردنی سنوورە وشکانیەکەدا سه‌ردانی خاڵه‌ سنووریه‌كانی یۆنانی كرد و له‌ نزیكه‌وه‌ ته‌ماشای پرۆژه‌كه‌ی كرد و به‌ میدیاكانی ڕاگه‌یاند: ته‌لبه‌نكردنی خاڵه‌ سنوریه‌كانی یۆنان بۆ پاراستنی مافه‌كانی وڵاته‌كه‌مانه‌.

هه‌روه‌ها په‌یامێكی ئاراسته‌ی هه‌مووان کرد كه‌ یۆنان سنووره‌كانی خۆی به‌ تووندی ده‌پارێزێت چونكه‌ سنووری یه‌كێتی ئه‌وروپاشە. وتیشی: ئه‌مه‌ بچوكترین كاره‌ كه‌ به‌ ئه‌ركی خۆمانی ده‌زانین سنووره‌كانمان بپارێزین و هاوڵاتیانمان هه‌ست به‌ سەلامەت بكه‌ن.

ته‌لبه‌نكردنی ناوچه‌ سنووریه‌كانی یۆنان به‌ درێژایی 26 كیلۆمه‌تر ده‌بێت. هه‌روه‌ها 10 كیلۆمه‌تر كه‌ له‌ ڕابردوو ته‌لبه‌نكراوه‌ نۆژه‌ن ده‌كرێته‌وه‌. به‌ پێی حكومه‌تی یۆنان، بڕیار وایه‌ مانگی 4ی 2021 پرۆژه‌كه‌ ته‌واوی بێت.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this