كریس بۆش ستایشی لیبرۆن جەیمس ده‌كات

0
91
کریس بۆش و لیبرۆین جەیمس

SNN Sport

كریس بۆش پاڵه‌وانی رابیته‌ی نیشتمانی تۆپی باسكه‌ی ئه‌مریكا بۆ دوو جار ، له‌ ئێستادا وازیهێناوە و باسی له‌ ئاكاره‌كانی كاركردنی هاورێكه‌ی پێشوو له‌ میامی هیت لیبرۆن جەیمس كرد.

بۆش و جەیمس پێكه‌وه‌ له‌ تیپی میامی هیت یارییان كردووە له‌ ماوه‌ی 2010-2014 و دوو پاڵه‌وانێتییان به‌ده‌ستهێنا له‌و ماوه‌یەدا.

هەروەها لیبرۆن جەیمس له‌ وه‌رزی رابردوو له‌گه‌ڵ لۆس ئه‌نجلس لیكه‌رز نازناوه‌كه‌ی به‌ده‌ستهێنا.

بۆش وتی:” توانات هه‌بێت له‌ سه‌ر بینینی شته‌كان له‌ پشتی په‌رده‌وه‌ و بینینی ئه‌و كاره‌ی لیبرۆن جەیمس پێیهه‌ڵده‌ستێت ، پێش ئه‌وه‌ی تۆپه‌كه‌ وه‌رگرێت له‌ بنه‌ڕه‌تدا ، كارێكی زۆر خۆشه‌ ، ئه‌و ده‌زانێت چی له‌ سه‌ریه‌تی بیكات له‌ یارییه‌كان ، به‌ڵام له‌وه‌ گرنگتر ئه‌و ورده‌كاریەیە‌ كه‌ پێویسته‌ وه‌كو ته‌ندروستی، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانیت یاری بكه‌یت ، بینیومه‌ بۆ چه‌ند ساڵێك خۆی ئاماده‌ ده‌كات پێش ئه‌وه‌ی به‌ باشترین یاریزان له‌ خوله‌كه‌ دیاری بكرێت”.

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this