عێراق بەنیازە داوا لە فەیسبوک و تویتەر بکات نووسینگەی خۆیان لە بەغدا بکەنەوە

0
90

SNN
ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە نیازە داوا لە هەریەک لە کۆمپانیاکانی فەیسبوک و تویتەر بکات نووسینگەی خۆیان لە شاری بەغدا بکەنەوە.

عەل روبەیعی ئەندامی لیژنەی راگەیاندن لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاندووە “رێککەوتن هەیە بەوەی یاسایەک دەربچێت بۆ پاراستنی تایبەتمەندی داتا و زانیارییە ئەلیکترۆنییەکان، گێڕانەوەی خاوەندارێتییان بۆ دەوڵەت خۆی”.

وتیشی: ” پێویستە عێراق پەیوەندییەکی باشی هەبێت لەگەڵ تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بەتایبەت تویتەر و فەیسبوک، تا پابەندیی هەبێت بە پاراستنی تایبەتمەندی کەسەکان لە وڵاتێکی وەک عێراق کە رۆژانە تەشخەڵە و سووکایەتی زۆر بە کەسایەتییە گشتی و ئاینییەکان دەکرێت”.

وتیشی: “ئاڕاستەیەک هەیە بەوەی داوا لەو کۆمپانیایانەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بکرێت نووسینگەی خۆیان لە بەغدا بکەنەوە تا یاسا کارپێکراوەکانیان لە عێراقیش وەکخۆی جێبەجێبکرێت”.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this