لە پاریسەوە گەشتەکەی دەستپێکرد و پاشان دەچێتە لەندەن و بەرلین

0
125

SNN

مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق دەستی بە سەردانە ئەوروپییەکەی کردوو سەرەتا لە فەرەنساوە دەستیپێکرد و پاشان دەچێتە هەریەکە لە وڵاتانی بەریتانیا و ئەڵمانیا.

سەردانەکەی کازمی بۆ گەورە وڵاتانی ئەوروپا چەند ئەجێندایەک لەخۆی دەگرێت، کە گرنگترینیان لابردنی ناوی عێراقە وەک وڵاتێکی مەترسیدار لە ناو لیستی وڵاتانی ئەوروپادا، هەروەها هاوکاری کردنی عێراق لە رووی سەربازی و ئابووری و رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا و داعش، هەروەها هەوڵ دەدات پردی پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و وڵاتانی ئەوروپا بەهێزبکات لەرووی ئاڵوگۆڕی بازرگانی و ئەمنییەوە.

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this